جۆرەکانی مرۆڤ

گورگێک لەکاتی خواردنی ماسی درکێکی لە قورگی دەچەقێت و زۆر پەریشانی دەکات. دەرواتە لای مام ورچ لۆ ئەوەی درکەکەی لۆ دەربهینی و هەرجی داوای بکات لۆ جیبەجێ بکات، بەلام چنگی ورچ زۆر گەورەیە و بەکەلک نایە بچیتە ناو دەمی گورگ. دەرواتە لای ڕیوی بەهەمان پەیمانی پیدانی چی بویت بۆی جیبەجی بکات بەمەرجی دەرهێنانی درکەکە. بەڵام جنجرۆکەکانی ڕیوی درکەکەیان پیناگیرێت و دووبارە گورگ هەر بە دەردی درکەکە سەری خۆی هەلدەگریت و دەروات.

بە سوتفە بالندەی تیترواسک دەبینیت و پێی دەلیت چ هیوایەکت هەبیت بۆت دەهینمە دی بەس رزگارم بکە لەو دڕکە نەعلەتیەی ناوقوڕگم. تیترواسک بە دندوکی دریژەوە سەری دەخاتە ناو دەمی گورگەکە وبە زوویی درکەکە دەردەهێنیت. دواتر روودەکاتە گورگەکە و چاوەرێی سوپاس و پیزانینە. گورگەکە بە زەدەخەنەیەکەوە پێی دەڵیت مەمنون بە کە سەرت خستە ناو دەمی گورگ و بەسەلامەتی هیناتەوە دەرێ. ئەوە گەورەترین پاداشت نیە ئەدی؟

زۆریک لە مرۆڤەکان دابەشدەبن بۆ ئەو ٤ پۆلینە: گورگی دەسەلاتدار و بێ سفەت، ورچی بەهیز و کەم حیلە، رێوی زیرەک و بێ چارە و تیترواسکی دلسۆز و داماو.

لینکی پۆست

لەسەر دەبل ستانداردی چین لە تیک تۆک