ژنانی واینزبێرگ


لە ساڵی ١١٤٠ زاینی، ئەوکات کە ئەڵمانیا پارچە پارچەبوو، شا کۆنرادی سێیەمی باڤاریا گەمارۆی قەڵا واینزبێرگ دەدا کە دەکەوێتە هەرێمی بادن ڤوتمبێرگی ئێستا. دوای ماوەیەکی سەخت و برسیەتی گەمارۆدراوان خەڵکی شارەکە داوایان لە شا کۆنراد کرد کەوا هەر چ نەبێت ڕێگە بە ژن و منداڵ بدات بێنە دەرەوە.

کۆنراد لە کردەوەیەکی میهرەبانیدا ڕەزامەندی دەربڕی کە ژنانی واینزبێرگ بەبێ زیان بە ئازادی بڕۆن. ژنەکان توانیان قەناعەتی پێبکەن کە ڕێگەیان پێبدات هەرچییەک بتوانن هەڵی بگرن لەگەڵ خۆیان بیبەن و ئەویش ڕازی بوو.

بەڵام لەبری ئەوەی خواردن یان پارە ببەن لەگەڵ خۆیان، هەر ژنێک هاوسەرێک/پیاوێکی لە کۆڵ کرد لەگەمارۆ و مردنی حەتمی پیاوەکانی شارەکەیان نەجات دا.

هەمووان سەریان سوڕما و سەربازەکانی شا کۆنڕاد ویستیان پیاوەکان لەناوببەن، بەڵام شا ڕێگری لێکردن، و وتی شا پاشەکشە ناکات لە قسەکەی، چونکە ئەوان مێردەکانیان وەک بەنرخترین شت هەڵبژارد کە لەبەردەستیاندایە، ئەویش سەرسام بوو بە ئەوان ئازایەتی و بەرگەگرتن و فێڵبازی. بۆیە پیاوەکان بەجێهێڵران تا بە ژیانی خۆیان هەڵبێن و شارەکەش لەناو نەچوو.

لینکی پۆست

لەسەر بەردەوامی