ژنخواستن لەنێو باڵا بەرزەکانی هۆزی دینکا

لە هۆزی دینکا لە باشوری سودان، کە بە باڵا بەرزترین تیرەی ئەفریقیا ناسراون، مارەیی ژن لە نێوان ١٠٠-٥٠٠ مانگادایە. بووک مامەڵەی تایبەتی بۆ دەکرێت. کاتێک پیاوەکە دەیخوازێت، بۆ ماوەی ٤ ساڵ هیچ چێشتێک لێنانێ و لێی پاڵدەداتەوە. ئەم ماوەیە پێی دەوترێت ماوەی بەخێرهاتنی بەخشندە. خوشکەکانی مێردەکە تا ٤ ساڵ تەواو دەبێت خواردن دروست دەکەن، جل دەشۆن، ئاو دەهێنن، دار کۆدەکەنەوە و گشت کارەکانی تری ماڵەوە دەکەن.


دوای ٤ ساڵ، مێردەکەی بڕیار دەدات ئاهەنگێکی زۆر گەورە سازبکات کە پێی دەوترێت 'فێستیڤاڵی چێشت لێنان'، ئەو ٣ مانگا بۆ ٥ مانگا سەردەبڕێت، یان دەتوانێت بزنێک سەرببڕێت، بۆ ئەوەی ژنەکە بتوانێت دەست بکات بە چێشت لێنان بۆ خێزانەکە.

تێبینی: مارەیی بەندە بە باڵای کچەکەوە، تا باڵا بەرزتر بێت ژمارەی مانگاکان زیاتر دەبێت...هههههه

 

قسەیەکی زۆر خۆش لەسەر کۆنفرانسی ژینگە لە دوبەی