دادوەر: ڕێزان خان, تۆ بە مەقری لەسەری مێردەکەت دا، تا ئەو کاتەی لەهۆش خۆی چوو و بردیانە بەشی چاودێری چڕەوە؟
ڕێزان:
بەڕێز دادوەر
دوای ئەوەی شیرم بە سۆمای دا؛
دایبی سانیام گۆڕی و پاکم کردەوە؛
واجبی ماڵەوەم لەگەڵ سەرواز تەواو کرد؛
لەگەڵ سیڤەر ئەرکی بیرکاریم شیکارکرد؛
قسەم لەگەڵ بەڕێوبەری قوتابخانەی سەرواز کرد چونکە سکاڵایەکیان هەبوو؛
دواتر گەنمەشامی پۆپکۆڕنم بۆیان حازر کرد؛
نانی ئێوارەشم خستە سەر ئاگر؛
ماڵەوەم گەسک دا؛
زبڵ و خاشاکم بردە دەرەوە؛
جلە چڵکنەکانم خستە ناو غەسالە و ئەوانی سەر ڕستم لێکردەوەو قەدم کردن؛
فاسۆلیام لە ئاوکرد بۆ بەیانی؛
گەرماو و ئاودەستم خاوێن کردنەوە؛
چا و شەربەت و شیرینی دوای نانی ئێوارەم بۆ حازرکردن؛
جانتا و کتاب و دەفتەری منداڵەکانم بۆ بەیانی حازرکرد؛
سەلاجەکەم پاک کردەوە؛
میوەم بۆیان دانا؛
گۆشتەکەشم بۆ بەیانی خستە ناو بەهارات و پیاز و تەماتە؛
...
لەگەرمەی ئەو هەموو کارە؛ کاکم لەسەر قەنەفە پاڵی دابوویەوە و کۆنترۆل بەدەستیەوە بوو و سەری چرکنی دەخوراند: هاواری کرد، ڕێزاااان بە درێژایی ئەمڕۆ چیت کردووە هاااا؟
هەستم بە خۆم نەکرد جگە لەو کاتانەی کە مەقریەکەم بەسەری دادا بۆ ئەوەی بزانم ئەو کەللەی مێشکی تێدایە یاخود نا 😂
بێدەنگییەکی ترسناک هەموو هۆڵی دادگای داگرت؛
تومەز؛ پێش دانیشتنەکە، دادوەریش تەلەفۆنی بۆ ژنەکەی کردبوو و پێی گوتبوو: دەمەوێت بزانم بە درێژایی ڕۆژ چی دەکەیت 😂
دعایەک هەیە دەڵێن؛ تا ئەمڕۆ دادوەر له ماڵی دایکی دەمێنێتەوە و نەگەڕاوەتەوه ماڵەوە 😂