جلشۆری پیس

ژن و مێردێکی گەنج ڕوویان لە خانووەکی نوێ کرد.

بەیانیەک خەریکی خواردنی نانی بەیانی بوون، ژنە گەنجەکە بینی دراوسێکەی لە دەرەوە جلە شۆردراوەکانی هەڵواسیوە.

ژنە گەنجەکە بەهاوسەرەکەی گۆت: "ئەو ژنەی دراوسێمان زۆر پاک نییە؛ نازانێت چۆن بە دروستی جلەکان بشوات. ئەگەر زیاتر تایدی بەکارهێنابا و زیاتر لە غاسالەکەی بهێشتباوە چاکتر خاوێن دەبۆوە."

هاوسەرەکەی سەیری دەکرد، بێدەنگ بوو.

هەر جارێک دراوسێکەی جلەکانی هەڵدەواسی تا وشک بێتەوە، ژنە گەنجەکە هەمان قسەی دووبارە دەکردەوە.

دوای مانگێک و بەیانیەک، ژنە گەنجەکە سەری سوڕما کە جلی پاک و جوانی لەسەر ڕستەکە بینی و بە هاوسەرەکەی گوت "سەیرکە، دواجار فێری ئەوە بووە کە چۆن بە دروستی جلەکان بشوات. پێم سەیرە کێ ئەمەی فێرکردووە؟"

هاوسەری ژنە گەنجەکە لە وەڵامدا وتی: "ئەم بەیانییە زوو هەستام و پەنجەرەکانی خۆمان پاککردەوە. پەنجەرەکانی ئێمە پیسبوون نەوەک جلەکانی ئەو دراوسێیەمان".

وە هەروەها لەگەڵ ژیاندا....

ئەوەی لە کاتی سەیرکردنی ئەوانی تردا دەیبینین، بەندە بە ڕوونی ئەو پەنجەرەیەی کە لێیەوە سەیر دەکەین. بۆیە زۆر خێرا مەبە لە حوکمدان لەسەر کەسانی تر، بە تایبەت ئەگەر ڕوانگەی ژیانت بەهۆی توڕەیی، غیرەیی، نەرێنی یان ئارەزووی جێبەجێنەکراوەوە تەماوی بوو. حوکمدان لەسەر کەسێک پێناسەی ئەوە ناکات کە کێیە. پێناسەی ئەوە دەکات کە تۆ کێیت.

🖋️~ پاولۆ کۆیلۆ، کورتە چیرۆکی "جلشۆری پیس"

لینکی پۆست 

لەسەر دایک