ئەو ماڵانەی کە نەخۆشی ئەلزهایمەریان هەیە، کەڕۆژانە ناچارن چەندین جار غەسالە و ئامێری تر بەکاربهێنن، لە پڕۆژەی "ڕوناکی" تێچوی کارەبایان بەڕێژەیەکی بەرچاو بۆ دابەزێنرێت. کەسێک ئەلزهایمەری لەماڵ بێت، ڕۆژانە چەندین جار دەبێت جل و دۆشەگ و فەرش بگۆڕن، چونکە ئەو نەخۆشانە هەستی کۆنترۆڵی خۆیان لەدەستداوەو چەندین جار خۆیان و جێگاکان پیس دەکەن بەبێ ئەوەی بزانن.
ئەو ماڵانەش کە منداڵی ئۆتیزمیان هەیە، منداڵی داونیان هەیە، منداڵی ریتارد و ئیفلیجیان هەیە، نەخۆشی شەلەلی نیوەیی یان گشتیان هەیە، پێویستیان بە هەمان سیستەم هەیە. خزمەتگوزاری حکومەت بۆ ئەو چینانە زۆر لاوازە، پێویستە هەر چ نەبێت باری ئەو چینە لەخەڵکی لێقەوماو قورستر نەکەین. حەقی وایە بەبریاری سەرۆکی حکومەت ئیستثنایەک بۆ ئەو چینە لە خەڵکی لێقەوماو بکرێت.