دوای داگیرکردنی هیندستانی ڕۆژهەڵاتی هۆڵەندا لەلایەن سوپای ئیمپریالی یابانیەوە لە ساڵی ١٩٤٢، هیتۆشی ئیمامورا کرا بە فەرماندەی سوپای داگیرکەر. بەم شێوەیە، ئەو بەرپرسیار بوو لە بەڕێوەبردنی دوورگەکان تاوەکو جێگەی گوێزرایەوە بۆ بەشداریکردن لە شەڕی دوورگەکانی سلێمان.
تاوانی جەنگی زۆر لەژێر فەرماندەیی ئەودا ئەنجامدرا، هەرچەندە تێوەگلانی ڕاستەوخۆی ئەو نەسەلمێندرا.
دوای شەڕ، ئیمامورا بە تاوانی جەنگ و هاوبەشی لە تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی بە ١٠ ساڵ زیندانی سزادرا. هیتۆشی ئیمامورا هەستی بەوە کرد کە سزاکەی بەس نییە و داوای سزایەکی قورستری کرد.
دوای ئازادکردنی لە ساڵی ١٩٥٤، کۆریتێکی لە باخچەکەیدا دروستکرد کە کۆپییەکی وردی ئەو بەندیخانە بوو کەوا سزایە ١٠ ساڵیەکەی تێیدا تێپەڕاندبوو. خۆبەخشانە لەوێ خۆی زیندانی کرد تا مردنی لە ساڵی ١٩٦٨.
ئەمڕۆ ئەو بەندیخانە بچوکە شوێنێکی گەشتیارییە کە دەتوانرێت سەردانی بکرێت.
in Posts