هێنری فۆرد و چاوپێکەوتن

دەوترێت کەوا هێنری فۆرد مەبەستی بووە کەسێک بۆ پۆستێک لە کۆمپانیاکەی دابمەزرێنێت، بۆیە دوو کەسی لە هەمان زانکۆ و هەمان پسپۆڕی هەڵبژاردووە و بانگهێشتی کردوون بۆ ئەوەی لە چێشتخانەیەکدا ئێوارەخوانێک لەگەڵیدا بخۆن. لە کاتێکدا هەمووان چێشتخانەکەیان بەجێهێشت، فۆرد بە یەکێکیان گوت: تۆ بۆ ئەو پۆستە دانراویت و بە ئەوی دیکەیان گوت: “داوای لێبوردن دەکەم لە تیمەکەماندا نابیت.”


گەنجە ڕەتکراوەکە ورەی خۆی کۆکردەوە و پێی گوت: کاک فۆرد، دەتوانم پرسیارێکت لێ بکەم؟ فۆرد پێی گوت: فەرموو..


وتی: باسی ئەندازیاری و ئۆتۆمبیل و زانکۆمان نەکرد تەنها باسی شتە گشتیەکانمان دەکرد، کەواتە بۆچی هاوڕێکەم وەرگیرا و من ڕەتکرامەوە؟!


فۆرد پێی وت: لەبەر دوو هۆکار:


_ یەکەم: هاوڕێکەت تامی گۆشتەکەی کرد و دواتر خوێی بەسەرداکرد، تۆش خوێت بەسەرداکرد پێش ئەوەی تامی بکەیت. من حەزم لەو کەسانەیە کە شتەکان تاقی دەکەنەوە پێش ئەوەی هەوڵی گۆڕینی بدەن.


_ دووەم: هاوڕێکەت بە ئەدەبەوە لەگەڵ گارسۆنەکان دەیگوت: سوپاس. بەداخەوە لەلای تۆ ئەوان بە تەواوی نەبینراو بوون.


تۆ تەنها بە ئەدەب بوویت لەگەڵ من! سەرکردەیەکی گەورە کە دەیەوێت کاریگەری لە کارەکەیدا بەجێبهێڵێت، دەبێت وەک مرۆڤ مامەڵە لەگەڵ هەموو کەسێکدا بکات.

چەکوش و بزمار