هێلکەکردن و مووچە دابەشکردن

کەڵەشێرێکی دەنگخۆش لە گوندێکی کوردستان هەموو بەیانیان زوو دەرۆیشتە سەربڵندگۆیەکی بەرز و خەلکی ئاوایی لەخەو هەلدەستاند. 


هەمووان دەنگی کەلەشیریان بەلاوە خۆش بو، کوێخا نەبیت. کویخا دەچێتە لای کەلەشیر و فەرمانی پیدەکات کە چیتر بانگ نەدات ئەگینا سەری دەبرێت


کەڵەشێر: فەرمایشتە گەورەم.


رۆژی دووەم کویخا دیتەوە لای کەڵەشیر و فەرمانی پێدەکات کە وەک مریشک بگارێنێت ئەگینا سەری دەبرێت.


کەڵەشێر: فەرمایشتە گەورەم.


رۆژی سێیەم کویخا دیسان دیتەوە لای کەلەشیر و ئەوجارە فەرمانی پیدەکات کە رۆژانە هیلکەیەکیشی بۆ بکات ئەگینا سەری دەبرێت. 


کەلەشیرەکە گریاو گوتی: خۆزگە هەرلەکاتی بانگدان سەرت دەبریم و دەتخواردم.



دەستەمۆکردنی میللەتی ئیمە گەیشتیتە قۆناغی گریانی کەڵەشێرەکە. هەر لەسەرەتاوە گەندەڵی و خیانەت ونۆکەریمان لی قبول نەکردبان، ئیستا نەدەگەیشتن بەو ئاستەی بە ئێمە بڵێن موچە نیە و دەبی یەکی هێلکەکیشمان بۆ بکەن ئەوجا دەچین بەقەرز لەسەر" خۆتان موچە لە بەغدا  دەهێنین". 



لەسەر هونەری بێباکی