هێلکەکەی کۆلۆمبۆس

ڕۆژێک کریستوفر کۆلۆمبۆسی بەناوبانگ بانگهێشتی خوانێک کرا بە ئامادەبوونی پاشای پورتوگال. زۆرێک لە ئامادەبووان ئیرەیی و حسودی و دوژمنایەتییان بەرامبەر بەو پێگەیەی کە پێی گەیشتبوو و ئەو سەرکەوتنە بێهاوتایەی کە بەدەستی هێنابوو نیشاندا.


لە کاتێکدا هەمووان خەریکی خواردن بوو، کۆڵۆمبۆس حەزی دەکرد کە ئامادەبوان ناحەقن لەبەرامبەر ئەو رێژە لە حەسادەت. هێلکەیەکی کوڵاو کە لەسەر مێزەکە بوو لەبەردەمی، هێنای و لە ئامادەبووانی پرسی: کێ لە ئێوە دەتوانێت ئەم هێلکەیە بە شێوەیەکی ڕاست لەسەر مێزەکە رابگرێت؟ هەریەکەیان دەستیان کرد بە هەوڵدان بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ڕاست بوەستێت، بەڵام هەموو هەوڵەکانیان شکستی هێنا، لێیان پرسی: تۆ خۆت دەتوانیت؟ کۆلۆمبۆس توێکڵەکەی لە یەک سەری هێلکەکە شکاند و هێلکەکەی لەسەر ئەو سەرە شکاوە راگرت. بە یەک دەنگ پێیان گوت: ئێمەش دەمانتوانی ئەوەی تۆ کردت بیکەین!! بە هێمنی وەڵامی دانەوە: بۆ نەتانکرد؟


دەستەواژەی “هێلکەکەی کۆلۆمبۆس” بووەتە پەندێکی باو کە دەوترێت کاتێک کەسێک شتێک بە ئەنجام دەگەیەنێت و ئەوانەی بێ توانان دەست دەکەن بە ڕەخنەگرتن و دەڵێن: ئەگەر بمانویستایە ئێمەش دەمانتوانی ئەوە بکەین. کەسی سەرکەوتوو ئەو کەسەیە کە ئیشەکە دەکات. ئەوانەی قسە و فشەفش دەکەن لەجیاتی کار زۆرن، بەڵام ئەوانەی ئیشەکە دەکەن و سەرکەوتوو دەبن کەمن. کەسی سەرکەوتوو ئەو کەسەیە کە ئەو کارە دەکات کە ئەوانی تر نایکەن یان بە بێ بەهای دەزانن کە بیکەن یاخود هەر لە ئەساس لەخۆیان رانابینن کە بیکەن.


دڵە گەرمەکان