سام لیڤەرسۆن، هۆنراوەیەکی بۆ ئەکتەری شۆخ و بەناوبانگی ئینگلیزی ئۆدری هەپبێرن لەساڵی ١٩٧٤ نوسی ودواتر لەکاتی بەخاکسپاردنی ئۆدری لەساڵی ١٩٩٣ لەسەر گۆڕەکەی خوێندرایەوە. هۆنراوەکە دەڵێت:
- بۆ ئەوەی لێوی سەرنجڕاکێشی هەبێت، قسەی میهرەبانانە دەڵێت.
بۆ ئەوەی نیگایەکی خۆشەویستی هەبێت، بەدوای لایەنی باشی مرۆڤەکاندا دەگەڕێت.
بۆ ئەوەی باریک دەرکەویت، خواردنەکەی لەگەڵ برسییەکان دابەش دەکات.
بۆ ئەوەی قژێکی جوانی هەبێت، منداڵێک ڕۆژانە جارێک بە شانەی پەنجە نەرمەکانی دایدەهێنێت.
بۆ ئەوەی بەرگەگرتنێکی جوانی هەبێت، بە پێ دەروات تا بزانیت هەرگیز تەنها نیە، چونکە ئەوانەی خۆشیان دەوێیت و عاشقین یاوەری دەکەن.
مرۆڤەکان، تەنانەت زیاتر لە ئامێرەکان تێکدەچن و پێویستیان بە چاککردنەوە و بەئاگابوونەوە و یارمەتی و ڕزگارکردنە: ئەو هەرگیز پشتی ئەوان بەرنادات..
ئەو هەمیشە لەبیریەتی، ئەگەر تۆ پێویستت بە دەستێک بێت، لەکۆتایی هەردوو قۆڵی خۆیدا دەیدۆزیتەوە.
کاتێک کە لەنزیکەوە دەیناسی بۆت دەردەکەوێت کە ئەو دوو دەستی جیاوازی هەیە، یەکێکیان بۆ یارمەتیدانی خۆی، دووەمیان بۆ یارمەتیدانی ئەوانی تر.
جوانی ئەو نە لەو جلوبەرگانەیە لەبەری دەکات، نە لە ڕوخساری و نە لە شێوازی چاککردنی قژی. جوانی ئەو لە چاوەکانیدا دەبینرێت، چونکە ئەوە دەرگای کراوەی دڵیەتی، سەرچاوەی خۆشەویستییەکەیە بۆی.
جوانی ئەو لە ماکیاژەکەیدا نییە، بەڵکو جوانی ڕاستەقینەی ئەو لە ڕۆحیدا ڕەنگ دەداتەوە. ئەوە ناسکییەی کە خۆشەویستی دەچێنێت، ئەو سۆزەی کە دەریدەبڕێت.
جوانی ئەو بە تێپەڕبوونی ساڵان گەشە دەکات'