پێتان بڵێم لەبەرچی:
پێشمەرگە یەکناگرێت؟
کارەبات نیە؟
ئاوت نیە؟
مووچەت نیە؟
خزمەتگوزاریت لاوازە؟
گەندەڵیت زۆرە؟
گەنجت بێکارە؟
کەرتی تەندروستی و پەروەردە و پیشەسازی و بیناسازیت فشۆڵ و بێ کەلکە؟
زانکۆکانت بەناو زانکۆنە؟
جادەکان زۆری خراپن؟
بژمێرە..بژمێرە ... گەلی نیوچاوان ١٣!
لەبەرئەوەی بەکوردی و بە پوختی چی کاربەدەستی بەراستی و بەقەستی هەیە لەو وڵاتەی یەک ڕاستی لەتۆ دەشارنەوە و چی حیزب و میزبیش هەیە ئەو ڕاستیە دەزانن؛ وڵاتەکەت ئەسیری جوگرافیایەکە کە دەرچوون لە نەگبەتیەکانی موستەحیلە. تۆ بە ٢ عملاقی گەورە دەورەدراوی و یەکی کوتکەکی گەورەی پێیە. هەر سەرت بەرز بکەیەوە لە تەپڵی سەرت دەدەن. تورکیا و ئیران بە راشکاوی بە راستەوخۆ و ناراستەوخۆ بە چی سەرکردەی کورد هەیە، ئەوجا بە نیشتمان پەروەری هەتا جاشی گوتووە:
قبوڵمان نیە گوزەرانی کورد لە هەرێمەکەی ئیوە لە گوزەرانی کورد لە وڵاتەکانی خۆمان باشتربێت. هی ئیمە باشتر بێت ئەوە باشە، هی ئێوە باشتربێت، شەقطرێنتان دەکەین. پێتان خۆش بی یان پێتان ناخۆش بی، ئەوە ئاسایشی نەتەوەیی ئێمەیە.
هەر لایەنێکیش زاتی ئەوەی هەبێت بەدەر لە ڕینمایەکانی ئەو ٢ وڵاتە هەلسوکەوت بکات و ببتە ترسناکی بۆ ئاسایشی نەتەوەییان، تەپەی لێوەدەینن. هەر لۆیە لە ٢٠١٤ کە هەستیان بە ترسناکی باشی گوزەرانی خەلکی ئێرە کرد، گێی سیاسەتمەدارەکانیان راکێشا، پێیان گۆتن: کورە وەرن هەتیمینە! ئیستا دەبی قەیرانێک لەگەڵ بەغدا دروستبکەن. ئەگەرنا، بەهەردوکمان دارکاریەکتان دەکەین، نوقتەی ساخ لەلەشتان ناهێلین. ئەنگۆ بوونە ئەو پیاوەی ترسناکی بۆ ئاسایشی نەتەوەیی ئێمە دروستبکەن! دەرەنجامەکەشی دیاربوو خۆ! ئیستاش گۆرانیەکە لەسەر هەمان ئاواز بەردەوامە. بەغداش ئەوەی چاک چاک دەزانی و لەبەرژەوەندیشیتی خۆ. وەک ئەوە وایە لەماڵ منداڵیکی زڕت هەبێت، خۆت نەتوانی دەستەمۆی بکەی، جیرانەکانت بێن دەستەمۆی بکەن. لەوەی باشتر!!
ئەگەر رۆژئاوا بەگشتی و ئەمریکا بەتایبەتی نەبێت، شتیک نابێت بەناوی هەرێمی کوردستان. ئەوە حەقیقەتە و کەسیش ئەولا و ئەولا و فشە فشی شۆرش و خەباتی نەتەوەیی نەکات. لە٥٠٠ هەزار چەکداری لە ٨٠ کان ٤٧٥ هەزاری جاش بوون. چەند کەس باسی ئەوە دەکات؟ ئیستاش زۆربەی هەرەزۆری خۆیان یان نەوەی ئەو چینە ٤٧٥ هەزاریەیە کە حوکمت دەکات.
ئەوجا کاکم دێت وەک فیلمەکەی عادل امام (الواد محروس بتاع الوزير) لەفافێک لە پەنجەی دەئالێنێت و بەخەلک دەلێت ئەمن فریادرەسم. ئەها چەند شۆرشگێرم لەسەر ئیوە پەنجەم چی لێهات؟! هەی ترحێو! ماشەڵا لەو فریادرەسە رەشیدەی!! ئەوە نیە تورکیا و ئیران لەترسی کاکم قەیسەریان لێ بویتە کونە مشک! ئەو فشە فشەی لۆ کەسانیک بکە کە ساوێلکە بن نەک ئێمە!