کابرایەک بۆ گلەیی و چارەسەر لە کێشەی نیشتەجێبوون چووە لای مەلای مەشهور، پێی گوت:
- مەلا، لەگەڵ هاوسەرەکەم و شەش منداڵەکەم و دایکم و خەسووم لە ژوورێکدا دەژیم. حەلەکم لۆ دانێ!
مەلا پێی گوت: بڕۆ کەرێک بکڕە و لەگەڵ خۆتدا بیخە ژوورەوە و دوو ڕۆژی تر وەرەوە.
کابرا دوای دوو ڕۆژ هاتەوە و پێی وت: ئای مەلا، خراپتر بوو!!
مەلا پێی گوت: بڕۆ مەڕێک بکڕە و بیخە ژوورەوە و دوو ڕۆژی تر وەرەوە.
کابرا بە ڕووخسارێکی گرژترەوە گەڕایەوە و پێی گوت: "وەزعەکە زۆر زۆر خراپتربوو!!"
مەلا پێی گوت: بڕۆ مریشکێک بکڕە و لەگەل کەرەکە و مەرەکە دایبنی دوو ڕۆژی تر وەرەوە.
کابرا هاتەوە و خەریک بوو خۆی بکوژێت.
مەلا پێی گوت: بڕۆ کەرەکە بفرۆشە و جوابم لۆ بگێرەوە!
کابرا هاتەوە و پێی گوت: "کەمێک باشتر بوو."
پاشان مەلا پێیگوت: بڕۆ مەڕەکە بفرۆشە و جوابم لۆ بگێرەوە.
کابرا هاتەوە و بە مەلای گٶت: "ئهوه ههمووی ڕاسته"
مەلا پێی گوت: بڕۆ مریشکەکە بفرۆشە و جوابم لۆ بگێرەوە.
کابرا هاتەوە و پێی گوت: لەخوا بەزیاد بێت ئیستا زۆر باشترم، لە ناخی دڵمەوە سوپاست دەکەم.
قەیرانە سیاسییەکانی وڵات بەم شێوەیە بەڕێوەدەبرێن...
ئەوان کێشەی نوێت بۆ دروست دەکەن بۆ ئەوەی ڕەگی کێشە راستەقینەکەت لەبیر بکەیت و بە سوپاسگوزارییەوە بۆ چارەسەری کێشە رووکەشە نوێیە دروستکراوەکەت چاوت لەدەستی ئەوان بێت.
in Posts