هەندێک لە وتەکانی دەرووناسی بەناوبانگ: کارل یونگ

 'مرۆڤەکان وەک ڕووەک گەشە دەکەن، هەندێکیان لە ڕووناکیدا، هەندێکی تر لە سێبەردا. زۆرن ئەوانەی پێویستیان بە سێبەرە نەک ڕووناکی.'

 'ئەگەر ژنێکی سەرنجڕاکێش سینگڵ بێت، لەبەر ئەوەیە کە لە هەموو دەوروبەری زیرەکترە'.

'هەر شتێک کە لەبارەی بەرامبەرمان توڕەمان بکات، دەتوانێت ببێتە هۆی تێگەیشتن لە خۆمان'

 'ئەگەر لەوانی دەوروبەرت زیاتر بزانیت، ئەوا تەنیا دەبیت'.

 'بیرکردنەوە قورسە، هەر بۆیە زۆربەی خەڵک حوکم دەدەن'.

 'لە کوێ بترسیت، ڕێگای تۆ لەوێیە.'

 'منداڵان بە لاسایی رەفتاری کەسێکی گەورە فێردەبن نەک بە قسەکانیان.'

 'ئەگەر ڕێگاکەت بۆ پیادەڕەو بێت، لەسەر ڕێگای کەسانێکی تری.'

 'تۆ ئەوەیت کە دەیکەیت نەک ئەوەی دەڵێیت دەیکەم.'

'ئەو پێڵاوەی کە لەگەڵ کەسێکدا دەگونجێت پێی کەسێکی دیکە دەچەمێنێتەوە؛ هیچ ڕێچکەیەک بۆ ژیان نییە کە لەگەڵ هەموو حاڵەتەکاندا بگونجێت.'

 'بەڕاستی ژیان لە تەمەنی ٤٠ ساڵییەوە دەست پێدەکات. تا ئەو کاتە، تۆ تەنها لێکۆڵینەوە دەکەیت.'

 'گەورەترین کارەساتی خێزان ژیانی نەژیاوی دایک و باوکەکەیە'.

 'دیدگاکەت تەنها کاتێک ڕوون دەبێتەوە کە بتوانیت سەیری دڵی خۆت بکەیت. کێ سەیری دەرەوە دەکات، خەون دەبینێت؛ کێ سەیری ناوەوە دەکات، لە خەو هەڵدەستێت.'

 'تا نائاگایی هۆشیار نەکەیتەوە، ژیانت ئاراستە دەکات و ناوی دەنێیت چارەنووس'.

 'ئاخ بۆ ئەوانەی بە بوونی نموونە دەژین؛ ژیانیان تێدا نییە. ئەگەر بە نموونەیی بژیت، ژیانی ئەو نموونەیە دەژیت. بەڵام کێ ژیانی تۆ دەژی جگە لە خۆت؟.'

 'ناسینی تاریکی خۆت باشترین ڕێگایە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ تاریکی کەسانی تر.'

 'لە هەریەکێک لە ئێمەدا، کەسێکی دیکە هەیە کە نایناسین.'

 'خەمۆکی وەک ژنێکی ڕەشپۆش وایە؛ ئەگەر هاتە پێشەوە، تەقەی لێ مەکە. بانگهێشتی بکە بۆ ژوورەوە، کورسییەکی پێبدە، وەک میوانێک مامەڵەی لەگەڵ بکە و گوێ لە قسەکانی بگرە کە دەیەوێت بیڵێت.'

 'دەست بە کەسێکەوە مەگرە کە بڕیاری داوە بڕوات؛ ئەگەرنا، ئەو کەسانە نابینیت کە دێن.'

 'پەلە مەکە لە یارمەتیدانی ئەو کەسانەی کە داوای لێنەکردوویت، چونکە هەموو کەسێک کە دەخنکێت پێویستی بە دەست نییە؛ هەندێکیان دەیانەوێت بخنکێن.'

 'زۆربەی خەڵک خۆیان بە زۆر زانا لە دەروونناسیدا دەزانن لەبەر یەک هۆکاری سادە: دەروونناسی لە ئاستێک دەبینن کە تەنها لەبارەی خۆیانەوە دەیزانن.'

 'ناتوانین هیچ شتێک بگۆڕین تا قبووڵی نەکەین، ئیدانەکردن ڕزگاری ناکات '.

 'مرۆڤ بەرگەی ژیانێکی بێمانا ناگرێت'

 'ئەو کەسەی دەترسێت پێویستی بە وابەستەیی هەیە، وەک چۆن مرۆڤێکی لاواز پێویستی بە پشتیوانی هەیە.'

میراتی داگیرکاری شاراوەی سۆڤیەت لە پشت نەهامەتیەکانی عێراق