هەندەک ڕستەی هەرەمەکی کە ئیستا بە مێشکم داهاتن:
باوکم بەردەی گورچیلە وەک کارگەی چگڵ بەرهەم دەهێنێت. خۆزگە ناوە ناوە یەکێک لەبەردەکان ئەڵماس دەبوو هەتا هەموو ڕۆژ خزمەکان لەپێش دەرگای ئاودەست سڕەیان دەگرت.
هەر چ نەبێت شتێک بهێڵنەوە بۆ ئەوەی گەل بە کەرامەت بژیت تا بڵێت بژی کوردستان!
شۆڕشگێرەکانی دوێنێ، دزەکانی ئەمڕۆ، خۆفرۆشەکانی سبەی!
حکومەت ئیفادی کردووە بۆ ڕاهێنان لە بەرلین، ئەخیر دەقە دێتە خولەکە، بۆ ئەوەی لە بۆفیەی کراوەی خواردنەکە طەنێک تێطرێنێت و دواتر بگەرێتەوەو پۆز لێدات و بڵێت لە بەڕڕڵڵین بوم!
چۆن و کەی خۆشی نەوەدەکانیان لەئێمە دزی؟!
بە خوێندکارەکانی دەڵێت، قسەی من رەتکردنەوەی نیە! کە لە پۆل دێتە دەر باسی لایەنە بەشەکانی دیموکراسی بۆ خەڵک دەکات!
هەرکاتێک هەستت بە غەمباری کرد گوایە کەسێکی فاشلی، وێنەی زۆرێک لە سیاسیەکانی کوردستان بهێنە پێش چاوی خۆت، بڵێ لەخوا بەزیادبێت خۆهەر چ نەبێت لەوانە فاشلتر نیم!
خەلکێکی زۆر قسەوقسەلۆکی کردۆتە پیشە. خۆزگە لەگەڵ هەر وشەیەکی خراپ لەسەر کەسێک، هینێکی لیبەردەبوو!
زۆربەی ڤیدیۆکانی سەر تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانی کورد یان ئامۆژگاری ئاینیە یان تڵپە تەماتەم تێمەگرەیە. یەکەمی لە لاوازی ڕەوشتە، دووەمیشی لە بەتاڵی ژیانی تاکە.
تیفۆم دێتێ کاتێک هاوڕێیەک دەبینم کە تەنها باسی شتی نیگەتیڤ دەکات. هەندیک جار لە خۆشم!
in Posts