هەموومان شێتین

لە کاتی سەردانێکیدا بۆ نەخۆشخانەیەکی دەروونی، مێوانێکی بەحساب ژیر پرسیاری لە بەڕێوەبەرەکە کردووە؛

🔴 ئەو پێوەرانە چین کە بە پێی بڕیار دەدەیت کێ پێویستە لێرە بخرێتە نەخۆشخانە؟

وەڵامی بەڕێوەبەر:

🔴- بانیۆیەک پڕ دەکەین لە ئاو و کەوچکێک و بوتڵێک و سەتڵێک دەدەین بە نەخۆشەکە

داوای لێدەکەین کە بانیۆی ئاوەکە بەتاڵ بکات. بەپێی ئەوەی چۆن بڕیاری بەتاڵکردنەوەی بانیۆکە دەدات، بڕیار دەدەین کە ئایا لە نەخۆشخانە وەریبگرین یان نا...

وەڵامی مێوان:

🔴 سادەیە، بێگومان سەتڵەکە بەکاردەهێنین چونکە لە بتلی ئاوەکە و کەوچکەکە گەورەترە...

بەڕێوەبەرەکە لە وەڵامدا وتی؛

🔴 نەخێر تکایە نەکەی! چونکە مرۆڤی ئاسایی ستۆپەری ئاوەڕۆکە لە خوارەوەی بانیۆکە بۆ سەرەوە ڕادەکێشێت.

ئێستا دەبێت لێت بپرسم، کامیانت پێ باشترە؟ ژووری تایبەت یان هاوبەش!!

…………………………………………………………………………………………….

(هەندێکجار ژیان بژاردەی زیاتری هەیە لەوەی چاوت پێی دەکەوێت، تەنها سەیرێکی باش بکە).

ئێستا ڕاستیەکانم پێ بڵێ...

تۆش ستڵت هەڵبژارد!! ڕاستە؟

دەمزانی هەموومان شێتین. !! 🤣🤣🤣🤣

لینکی پۆست

یەکێک لە زیرەکترین مرۆڤ؟