هەموومان شایەنی بەزەیین

بەداخەوە ناچارم کەوا بە ئێوە بڵێم کەوا هەمووتان شایەنی بەزەیی و زگ-پێ سوتانن!

هەر بەراستی تۆ شایەنی ئەوەی کەوا بەزەییمان پێتدابێتەوە!

عەجەلەی مەکە! نهێنیەک هەیە پیت دەڵێم: منیش شایەنی ئەوەم بەزەییتان پێمدابێتەوە!

هاورێکەشت شایەنی ئەوەیە بەزەییمان پێدابیتەوە!

کور و کچی پلکت، ئامۆزاکانت، مامت، جیرانی دەستە ڕاستت، دەستە چەپت، ئەو کابرایەی کەبەیانیان نۆکی لەبلەبی لێدەکڕی، بەریوەبەری قوتابخانەی برازاکان و خوشکەزاکانت، .....هتد هەمووان شایەنی ئەوەن بەزەییان بەیەکدابێتەوە!

ئێمە هەموومان لەیانەی زگ-پێ سوتاوەکانین.

زانستمان خۆشدەوێت بەڵام ڕقمان لە خوێندن و سەعیکردنە!
خوێندنەوەمان خۆشدەوێت، بەلام هەر کەدەست دەدینە کتابێک و ٣ پەڕی لێ ناخونینەوە و فڕێیدەدەین!

حەزمان لە تۆپانێ یە و هاندەری میسین و یەک شەقیش بەجوانی نازانین لەتۆپ هەڵبدەین.

بەلامانەوە گرنگ نیە دەستکەوتە فەیک و بەتاڵەکانمان لەسەفەرکردن و سێلفی گرتنی خەندە درۆزنەکانمان بلاوبکەینەوە هەرچەندە چاک چاک دەزانین هیچ ئینجازەک لەوەی نیە تەنها لەوەنەبێت خەلک زگی بەئیمە نەسوتیت کەوا ئیمەش پاریس یان پراگمان دیتیە!

لەناوخودی خۆمان دژیەکین هەتا ئاخر دەرەجە! لەیەک کاتدا منداڵ و پیرین، هەرزەکار و ژیرین، فاسق و شیخین، رەش و سپین!

نەجوانین نە ناشیرن! نە خراپین نە باش! نە بێ تاوانین نە تاوانبار! نە بەدینین نە کافر! نە ژیرین نە شێت! نە زۆر دڵخۆشین نە زۆر غەمبار! نە زۆر ئازاین نە زۆر ترسنۆک!

لەوناوە سەرمان لێشیوایە! هیچمان لۆ یەکلاناکریتەوە! چەند مرۆڤیک وەک ملیارەها کە هاوشیوەی مێرولە کارکەرەکانین. زۆرینەی زیاتری هەموو دنیاین و هیچمان بەدەست نیە! وەک ٤٥٠٠٠ هاندەر بەرامبەر ٢٢ یاریزانین. ئێمە لە هاندەرەکانین کە تەنها هاوار دەکەین و چەپلە لێدەدەین. دروستکراوین بۆ ئەوەی ببین بە ماشینی خاوەنکار و کاربەدەستان.
 
وەخت نیە ئیستقالەک بنێین بە ئەندامیەتی لە یانەی زگ پێسوتاوەکان؟

لینکی پۆست

وانەیەک بۆ کەسە قرچۆکەکان