هەموو ژنێکی جوان باش نییە. بەڵام هەموو ژنێکی باش جوانە

پەندێکی ئینگلیزی هەیە دەڵێت: هەموو ژنێکی جوان باش نییە. بەڵام هەموو ژنێکی باش جوانە


ژنێکی گەورە و باڵابەرز و شان پان و ڕووخسارێکی ڕەشی ترسناک، چووە نووسینگەی پارێزەێک.


پارێزەرە پیاوەکان یەک بە یەک دەستیان کرد بە دزەکردنە دەرەوە. تەنها یەک کچی سکرتێرە مابوو پێشوازی لێبکات.


خەمی ڕوخساری خۆی بوو و خۆی لە سەیرکردنی کچە سکرتێرەکە بەدوور دەگرت، تا ئەو کاتەی دەستی بە قسەکانی کرد و وتی؛


من ژنێکم تا تەمەنم گەیشتمە چل ساڵ لە پیاوان نامۆ بووم و شووم نەکرد


ڕۆژێک دراوسێکەم سەردانی کردم و پێشنیاری کرد شوو بە بەڵێندەرێک بکەم کە چوار منداڵی هەبوو و خێزانی تازە کۆچی دوایی کردبوو، بەو مەرجەی خزمەتیان بکەم و وەک ژنێک هیچ داواکارییەکم نەبێت.


بۆیە منیش ڕازی بووم...و هاوسەرگیریم کرد!


ساڵان تێپەڕی و منیش وەک ئەوەی منداڵی خۆم بن ئاگاداریم دەکردن.


لە باشی دڵی خۆم نوقمم کردن تا بووم بە دایکێک بۆیان کە خۆشیان دەویست و قەدریان دەزانی.


لەوناوەدا، مێردەکەم سەرکەوتوو بوو و دەوڵەمەندتر بوو، ئەوەی کە سەیر بوو ئەوەیە کە ئەویش منی خۆشدەویست و دەستی کرد بە مامەڵەکردن لەگەڵم وەک ژنێک!


ئیستا هاتمە لای تۆ چونکە هاوسەرەکەم مرد و خانووبەرەی بەناوی من نووسیوە بە بەهای ملیۆنان، منداڵەکانیشی ناڕەزایەتیان نەبوو!


بەڵام دەمەوێت موڵک و ماڵی ئەوان بۆیان بگەڕێنمەوە، وە ئەو کاغەز و گرێبەستانەم ڕەوایەتی قسەکانی دەسەلمێنن!!


سکرتێرەکە بێدەنگ بوو، وشەکان لەسەر لێوی بەسترابوون کە لەسەرەتادا لێی بێزار بوون. لە کاتێکدا کە هەستی بە شەرمەزاری خۆی دەکرد، هەستی بە خۆشەویستییەکی سەیر کرد، پرسیاری لێکرد:


ئایا باشتر نابێت خانوویەک بۆخۆت بهێڵیتەوە؟


ژنە ناشیرنەکە وتی: نەخێر!


خۆشەویستی منداڵەکان بەسە بۆ من.


وە خودا کە دوای وشکەساڵی تەنیایی و داماویی بەهۆی روخسارم بەرەکەتی خۆشەویستی بەسەر داباراندم. هەر ئەویش ڕزقم بۆ دابین دەکات و هەموو شتێکم پێدەبەخشێت! چونکە مرۆڤ سەیری روخسارەکان دەکات، بەڵام خودا سەیری دڵەکان دەکات.


وانەیەکی کۆمیدی لەسەر بەبازارکردن