هەڵەی مەکنەمارا و تویژینەوەی زانستی لە هەرێمی کوردستان

ڕۆبەرت مەکنەماڕا، وەزیری بەرگری ئەمریکا لەساڵی ١٩٦١ - ١٩٦٨، بیردۆزێکی دانابوو کە تەنها لەسەر چەندایەتی کاری دەکرد. بیردۆزی مەکنەماڕا دەڵێت:


لەهەر کردارێك: هەنگاوی یەکەم بەدیاریکردنی هەر شتێک دەستپیدەکات کە بە ئاسانی بپێورێت. هەنگاوی دووەم بریتییە لە پشتگوێخستنی ئەو شتانەی کە ناتوانرێت بە ئاسانی بپێورێت یان بەهایەکی چەندایەتی پێبدرێت. هەنگاوی سێیەم ئەوەیە کە گریمانە بکەین کە ئەوەی بە ئاسانی ناتوانرێت بپێورێت بەڕاستی گرنگ نییە. هەنگاوی چوارەم ئەوەیە کە بڵێین ئەوەی بە ئاسانی ناتوانرێت بپێورێت بەڕاستی بوونی نییە.


لەسەر ئەو بنەمایەی مەکنەماڕا، گرنگ نیە توێژینەوەکانت کوالیتیان چیە و کاریگەریان چەندە لەسەر ژیانی مرۆڤ، گرنگ ئەوەیە شتێک دەدۆزیەوە کە ناوی لێدەنێیت قیاس (بۆ نمونە سایتەیشن، خەڵک بەباشە سایتەیشنی تویژینەوەکەت بکات یان بە خراپە، گرنگ نیە، گرنگ ئەوەیە ژمارەی زۆرە). گرنگە ساڵی ٤٠ تویژینەوەی بەناو زانستی بکەیت و گۆڤارەکانیشت هەمووی لە سکۆپەس و تەڕەماش بن، بەڵام رەنگدانەوەی ئەوە توێژینەوانە لەسەر بەرەوپێشچونی زانکۆ و کۆمەڵگە گرنگ نیە، چونکە بە ئاسانی قیاس ناکرێت.


گرنگ نیە لە باشترین گۆڤاری زانستیی فیزیکی ناوەکی تویژینەوەیەک بڵاو بکەیتەوە چونکە ئیمپاکت فاکتەری کەمەوە لەجیهان ١٠٠٠ کەس نیە کەبەراستی زانای کوانتەمی ناوەکی و فیزیکی بن، بەڵام گرنگە بێیت لەگۆڤارێک یان ١٠٠ گۆڤار ١٠٠٠ تەرهیمات بڵاوبکەیەوە بەمەرجێک ئیمپاکتیان زۆربێت. گرنگ نیە کوالیتی خویندن چۆنە، گرنگ ئەوەیە ژمارەی زانکۆکانمان زۆرە. بەئاسانی دەڵێیت ٣٧ زانکۆمان هەیە، بەڵام بەئاسانی ناتوانی کوالیتی خوێندن بپیوی و بۆیە باسی ناکەیت. بەئاسانی دەڵێین زانکۆی سەڵاحەددین ئەمساڵ ١٠،٠٠٠ تویژینەوەی بەناو زانستی بلاوکردەوە، بەڵام قەت بیستیتتان ٥ لەو توێژینەوانە بەکەڵکی ٥ کەس هاتبن لە هەولێر!! بەهەمان شیوە بۆ سەرجەم زانکۆکانی دیکەی کوردستان.


هەر بەراست، بیردۆزەکەی کاک مەکنەماڕا ئەمریکای توشی نەزیفێکی گەورە کرد لەشەری ڤێتنام، چونکە ئەو قیاسی سەرکەوتنی بە ژمارەی کوژراوە ڤێتنامیەکان دەکرد. ئەو هەموو دەرمانەی بۆ هەر دەردێک دەیبینی کەرەتی ئەو هەموو دەردە هەمووی لەسەر یەک دووری ئیش دەکات ئەویش ئەوەیە؛ بۆ نمونە کەتوشی سوتانەوەی گەدە دەبیت، ئایا دەرمانەکە دەتوانێت سوتانەوەی گەدە چارەسەر بکات یاخود نا؟ لەکاتی تاقیکردنەوەی دەرمانەکە، بۆ نمونە ٣ ساڵ دێن لەسەر ١٠٠٠٠ کەس دەرمانەکە تاقیدەکەنەوە، ئەگەر زانیان ئەو خەسلەتانەی کە دەپێورێن بەرەو خراپی ناڕۆن وەک پەستانی خوێن، شەکرە، ..هتد. ئەوە دەڵێن ئۆکەی. بەس زۆر بەدەگمەن پرسیاری ئەوە لەخۆیان دەکەن ئەو دەرمانە کاریگەری لەسەر کوالیتی ژیان و هەڵسوکەوت و درێژکردنی تەمەن و ئامادەباشی لەشی مرۆڤ بۆ بەرگەگرتنی دەردێکی تر دەبێت یاخود نا. مادام ناپیورێن، کەواتە گرنگ نین!


ئەی لەبازاڕی کاریش هەمان شت دووبارە نابێتەوە؟ گرنگ نیە گەنجەی فەقیر چەند بلیمەت و بەتوانایە، بەڵام ژمارەی ساڵانی خزمەتی گرنگە. توانا و بلیمەتی بە ئاسانی ناپێورێن، بەڵام ژمارەی ساڵانی خزمەت بە ئاسانی دەپێورێن. بۆیە پیرەچەکلەرێک چانسی دامەزراندنی زیاترە. هەمووشی خەتای کاک مەکنەماڕایە! ئەی بەخێر نێیەیتەوە بۆخۆت و بیردۆزت 😂


ئاگات لە ژنی خوێندەوار بێت!