هەبوو نەبوو کەس لەخوای گەورەتر نەبوو. دەگێڕنەوە قەدیمەلزەمان لە کۆتایی سەدەکەی رابردوو و ساڵی ١٩٩٩، ٩٩،٩٩% خەڵک ئینتەرنێتی نەبوو، نەخوانەخواستە مۆبایل و ئینتەرنێت لەسەر مۆبایل.
ئەوکات هەموو رۆژێک گەنجەکانت دەدیت لەسەر جادەکان پیاسەیان دەکرد نەک تەنها بەبۆنەی سەری ساڵ و نەورۆز. لەگشت ماڵەکان خشتەیەکی سەردانیکردن هەبوو ژنان و کچان دوای نیوەرۆ دەکەوتنە رێگا و شەوانیش دەگەرانەوە سەر هەمان بابەتی سەردانیکردنی خێزانی. نەوەک وەک ئێستا زۆربەی لەریگەی گۆرینەوەی کورتەناممەی نیوە ئیمۆجی واتسئەپ و ڤایبەر.
لیرەدا ناڵیم هەموو شتەکانی سەردەمی ئێستا نیگەتیڤە. بەڵام زۆر جوانتر دەبوو ئەگەر بمانتوانیبا تێکەڵەیەک لەهەردوو سەردەم بکەین. وابکەین رۆژێ هیچ نەبێت ١-٣ کاتژمێر وادابنێین کەوا لەساڵی ١٩٩٩ دەژین. زۆر زەحمەتە ئەو نەوەی دوای ٢٠٠٠ لەو پەیامەم تێبگەن بەڵام دڵنیایان دەکەمەوە یادگاری ئەلیکتڕۆنی وەک یادگاری فیزیکی نیە.
کەمێك لەو مۆبایلە دوورکەونەوە و نەفەسێک بدەنە خۆتان و هەوایەک هەڵمژن. مەچوونە سەیران بۆ سێلفی. دامەنیشن لەقاوەخانەکان تەنها بۆ پۆستەکی تۆرەکۆمەڵایەتیەکان. پێویست ناکات من بزانم تۆ قۆڵت نیومەتر لە لاندرۆڤەر دەرهینایە. من خاون کاربم، پێش ئەوەی وەرتبگرم لە هەر پۆستێک دەچمە سەر پرۆفایلت لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکان. هەلت دەسەنگێنم و بەئاسانی وینەیەکی نمطی دیاریکراوت لەسەر دەکێشم و لەگەل مزاجم نەگونجێی زەڕبەکت بەسەردادەینم... تکایە ووریابن!
in Posts