گوگڵ ڤیۆ ٣ و زانکۆکانی خۆمان

سەیری بەهێزی  گوگل ڤیۆ ٣ بکەن! ئەو کەسانە و دیمەنانەی کە دەیبینن لەو ڤیدیۆیەی خوارەوە سەرجەمی بە زیرەکی دەستکرد دروستکراون. باوەڕ دەکەن؟!

https://www.youtube.com/watch?v=TmsK_Ym8kD4

تا ٢٠٥٠ بەستنی زیرەکی دەستکرد و بایۆتەکنەلۆجی و وزە بە بەرهەمهینان و جەستەی مرۆڤ سێکوچکەی شۆڕشی پینجەمی پیشەسازی دەبن. ئایا ئامادەین بۆ ئەو شۆڕشە مەزنە تۆقێنەرە؟!! ئامادەین بۆ ئەوەی دکتۆر و ئەندازیار و حاکم و پارێزەر و گۆرانیبێژ و ئەکتەر و دەرهێنەر و ...هتد. نەمێنن؟!


بەقوڵی بیری لێبکەنەوە تکایە!! لە ٢٠١٦ سیمینارێکم بۆ فاکەڵتی ئەندازیاری زانکۆی کۆیە کرد و ئاگادارم کردنەوە کەوا هەندە ناخایەنێت، نەنکی هەر یەک لە ئێوە دەتوانێت کێشەی میکانیکی بزوێنەری هەلیکۆپتەر چاک بکات!! جەماعەتی تەلارسازی کە لە پێشەوە دانیشتبوون، پێم گوتن: هەربزانن کەوا پێویستیمان بە پسپۆڕی ئێوە نەمێنێت!! زۆریان پێ ناخۆش بوو...ههههه....بووە چرقە چرق!!


کام زانکۆ لە جیهان شک دەبەی بتوانێت وەک گووگل و ئینڤیدیا و ئینتێل و مایکرۆسۆفت و هتد داهێنەر بێت؟! هەموو ئەو شڕە "توێژینەوە زانستیانە" کۆ بکەیەوە چرکەیەکی لەو ڤیدیۆیە پێ ئامادە دەکرێت؟!!


هەمووتان لەگەڵمن؟!! ئەگەر لەگەڵمن با بەیەکەوە فاتیحایەک بۆ گیانی تۆزاوی زانکۆکان لە ناوچەکە و جیهان بە گشتی و کوردستان بەتایبەت بخوێنین:


بسم اللە الرحمن الرحیم

.

.

.

.

ئامین


خوا خێرتان بنوسی!!


لەسەر داوای خاوەن تازیە، تازیە بۆ خوالێخوشبوو دانانرێت، چونکە لە کۆتا چرکەی سەرەمەرگی هەستی بەتاوان کرد کە ئێوەی هەڵخەڵەتاند و چەندین ساڵ بە زانیاری بێسوود بۆ داهاتوو و دامەزراندنتان سەرقاڵی کردن، خۆی لە جەهەنەم بینیەوە

https://www.linkedin.com/feed/update/urn:li:activity:7331792024171397120/

نەکەی سوکایەتی بە کەسانی لەخۆت گەورەتر بکەیت