ئەگەر تۆ پرتەقاڵێکت پێبێت و من ١٠٠٠ دینارم پێبێت. من ١٠٠٠ دینارەکە بەکار دەهێنم بۆ کڕینی پرتەقاڵەکەت. لە کۆتایی ئاڵوگۆڕەکەدا پرتەقاڵێکم دەست دەکەوێت و تۆش ١٠٠٠ دینارەکەی من وەردەگریت. هاوسەنگییەکی تەواو دیارە وایە؟ A ١٠٠٠ دیناری هەیە، B پرتەقاڵی هەیە، پاشان A پرتەقاڵی هەیە و B ١٠٠٠ دیناری هەیە. ئەمە مامەڵەیەکی هاوسەنگ و دادپەروەرانەیە، بەڵام بەتەواوی ماددییە.
ئێستا بیهێنە پێش چاوت کە تۆ یاسای ئۆم و تیۆری فیساگۆرس دەزانیت، بەڵام من هیچیان نازانم. ئەگەر فێرم بکەیت، لە کۆتایی ئەم ئاڵوگۆڕەدا، تۆ هیچت لەکیس ناچێت، بەڵام من یاسای ئۆم و بیردۆزی فیساگۆرس فێر دەبم. لەم مامەڵەیە تەنها هاوسەنگی و دادپەروەری نییە، بەڵکو گەشەکردنیش هەیە.
لەدوای مامەڵەی یەکەم دەکرێت هەبوەکان لەدەست بچن یان گەشەبکەن، بەڵام لە دوای مامەڵەی دووەم گەشەکردن بێ سنورە.