گۆڕینی عەقیدەی بەرگری پێشمەرگە

لەوەتەی خۆمان دەناسین، وێنەیەکی دیاریکراوی پێشمەرگە لەلای ئێمە دروست بووە ئەویش ئەوەیە ١٠-٢٠ کەس بە رانک و چۆغەی کوردی بەسەر چیایەک یان گردێک سەردەکەون/دێنەخوار و یەکی کلاشینکۆفێکیان لەسەر شانە و پێشمەرگە لە چیا نەبن شەریان پیناکرێت.


دوای تەجروبەی بەرگری ئۆکرانیەکان، داعش لە عیراق و شام و حەماس لە غەزە، کاتی ئەوە نەهاتووە کە تیبگەین کەوا گرنگ نیە دووژمنەکەت چەند زلە، گرنگ ئەوەیە تۆ چۆن خۆت بۆ بەرگری ئامادەکردووە، بەتایبەت بەو ئیمکانیەتە لاوازەی لای خۆمان کە بەردەستە. ئەگەر بەهیزترین سوپای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەوە ١٠٠ رۆژ زیاترە نەتوانێت بەئاسانی بەسەر کۆمەڵیک گەنجی تەمەن بچوک لە بیابانێکی وەک غەززە سەرکەوتنی یەکجاری تۆمار بکات، چی وا لە ئیمە دەکات کەوا باوەرمان نەبێت کەوا ئێمەش دەتوانین وەک ئەوان بەرگری لە خاکی خۆمان بکەین؟


لای ئێمە، بەهۆی بونی چیاکان، ئەگەر ئێمە ١/ ٥ ی تونێل لە ژێر شارێکی وەک سلێمانی، دهۆک و هەولێر لیبدەین، یاخود لە قەزایەکی وەک ئاکرێ، کوردستان دەبێتە قەڵایەکی مەزنی بەرگری و چینیش ٢ جار بیردەکاتەوە پێش ئەوەی پەنجە بۆ کوردستان درێژبکات.


ئایا دەزانن کە بۆچی نازیەکان یاخود سۆڤیەت بەخەیالیشیان دانەدەهات کەبچن وڵاتێکی وەک سویسرا بگرن؟ چونکە لە سویسرا زیاتر لە ٤٠٠ هەزار تونێل و ژێرزەمین هەیە کە ئەوەی بیر بکاتەوە بچیت داگیری بکات، یەک شەقی مزر دەخوات. قەت لەخۆتان ناپرسن بۆ سویسرا سەلامەتترین شوینە بۆ هەڵگرتنی پارە؟ بەدەر لە سیاسەتی بێلایەنی، بەڵام هۆکارە سەرەکیەکە ئەوەیە کەوا هیچ وڵاتێک ناتوانێت سویسرا داگیربکات.


ئەرکێکی نیشتمانیە هەمووان کوردستان بکەینە قەڵایەکی بەرگری بە سوودوەرگرتن لە تەجروبەی ئۆکرانیەکان، داعش، حەماس، سویسرا...هتد. بەدرێژایی مێژوو کورد لە شەری سەنگەر زۆر بە سەختی توانیویەتی سەرکەوێت، ئەوە ئەگەر سەرکەوتبێت. بەڵام تاقیکردنەوەی ئەو عەقیدەیەی سەرەوە بە دڵنیایی کوردستان دەخاتە سەر خەریتەی سەربازی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.


لەسەر پەیوەندی "العرب وجهة نظر يابانية" و تاکی کوردی باشوری کوردستان