ڕۆژی ٢٥/ ١٢/ ١٩٣٧ بوو سام بارترام یاری دەکرد بۆ یانەی چارڵتۆن لە بەرامبەر چێڵسی لە ستامفۆرد بریج لە ئینگلتەرا. بە ئەنجامی 1-1 یارییەکە لە خولەکی ٦١ بەهۆی تەمێکی چرەوە ناوبژیوان بەناچاری یارییەکەی هەڵوەشاندەوە.
گۆڵپارێزەکەی چارڵتۆن نزیکەی ١٥ خولەک لە یاریگادا مایەوە، نەیدەزانی یارییەکە هەڵوەشاوەتەوە. یارییەکە بە شێوەیەکی نائاسایی بێدەنگ بوو بەڵام سام لە پۆستەکەیدا مابووەوە و لە لێواری ناوچەی سزاوە چاوی لە تەمە چڕەکە بوو. وە پرسیاری ئەوەی لێدەکرد کە بۆچی هیچ هێرشێک بەرووی ئەودا نایەت.
نووسیویەتی: 'دوای ماوەیەکی زۆر، خێوێک لە ناو تەمەوە لەبەردەممدا دەرکەوت. پۆلیسێک بوو، بە سەرسورمانەوە چاوی لێکردم. - چی دەکەیت لێرە؟ هەناسەی هەڵکێشا. 'یارەکە چارەکێک لەمەوبەر ڕاگیرا
کە لە سامیان پرسی هەستت چۆن بوو کە زانیت یاریەکە راگیراوە و تۆش هەر لەوێ راوەستابووی؟
ووتی: زۆر دڵتەنگ بووم کە هاوڕێکانم منیان لەبیرکرد لەکاتێکدا من چاودێری تۆڕەکەم بۆ دەکردن. وامدەزانی بەدرێژایی ماوە هێرش دەکەین!
چەند کاتمان بەفیڕۆ داوە لەبوون وەک پاسەوانی پشتەوە بۆ کەسانیك کە نزیکترین تەنگژە بەجێیان هێشتین؟ تا چەند بەرگریمان لەو کەسانە کرد کە لە یەکەم ناکۆکیدا هێرشیان کردە سەرمان؟ چەندە ژیانمان بەفیڕۆ داوە بۆ کەسانێک کە قەدری قوربانیەکانمان نازانن؟
نەکەی ئەو پاسەوانانە لەبیربکەی کە هەمیشە بەرگریت لێدەکەن!
هەندێک جاریش زۆرن ئەوانەی لە رۆژی رووناک لەگەڵتن بەلام لەگەل رەخسانی هەلی یەکەم تەم پشتت تێدەکەن و تەنها جێتدەهێلن!
in Posts