١- چەند جار لەبێزاری دەرگای سەلاجە دەکەنەوە؟
٢- چەند کەس لەماڵی ئێوە لوتی کردۆتە نیقۆکە و ڕومەتی کردۆتە پوفۆکە و لچی کردۆتە چەترۆکە و کۆی گشتی چەندی تێچووە؟
٣- ڕۆژانە چەند کاتژمێر بەرامبەر زنجیرە تورکی و هیندیەکان بەفیڕۆدەدەن؟
٤- چەندتان خواردنی لەفەیەکی فەلافلتان لە دەنگ دان بەلایەنیکی سیاسی پێ گرنگترە؟
٥- مانگی چەند جار برنج و فاصۆلیا دەخۆن؟
٦- چەند دەفتەر دۆلارتان لەژووری دانیشتن داوە کە ساڵی یەکجار بەکاری دەهێنن؟
٧- ڕۆژانە چەند چرکە کتێب دەخوێننەوە؟
٨- چەندتان کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ لەخەو هەڵدەستن؟
٩- هەفتانە چەند جار خواردنتان بە لێزۆ و تەلەبات بۆ دێت؟
١٠- چەند کاتژمێر گوێ لە گۆرانی چاوەشەکان دەگرن؟
١١- لەبەردەم ئاوێنەی ژوورەکانی خەوتن چەند هەزار وێنە دەگیرێت تا دانەیەکی لێ بڵاو دەکەنەوە؟
١٢- چەند بوکەڵەی ورچ (Teddy Bear) لەماڵەکانتان هەیە؟
١٣- ڕۆژانە چەند نامەی "سڵاو" بۆ کچە گەنجەکانتان دێت؟
١٤- چەند جار لەژیانتان لە شانۆگەریەک دانیشتون؟
١٥- چەند کاتژمێر لە یاری پەپجی بەسەردەبەن؟
١٦- چەندتان هاندەری بەرشەلۆنەن و چەندتان ڕیال مەدرید؟
١٧- چەندتان حەزی لە کەی ئێف سیە و چەندیشتان لە داندۆک؟
١٨- چەند کاتژمێر لەسەر تیکتۆک و سناپ وئینستا بەفیڕۆدەدەن؟
١٩- هەفتانە چەند کاتژمێر لەو تازیە بۆ ئەو تازیە لەپێناو مجامەلەی زیندوەکان نەک لەغەمی مردوەکان بەفیڕۆدەدەن؟
٢٠- چەندتان پاریس بە هەولێر ناگۆڕنەوە؟
٢١- چەندتان (Body Mass Index) لەسەرووی ٣٠ ەوەیە؟
٢٢- چەند جوتە پێڵاو و جلتان لەماڵە کە یەکجار بەکارتان هێناوە و تەمای ئەوەتان هەیە فڕێی بدەن؟
٢٣- ڕۆژانە لەسەر پلاتفۆرمە کۆمەڵایەتیەکان چەند کۆمێنتی ژەهراوی دەنوسن؟
٢٤- چەندتان گیرۆدەی یەک ڕۆتینن لەژیان کە ١٠ ساڵە نەتانگۆڕیوە؟
٢٥- چەندتان ئامادەیە پاسۆردی مۆبایەلەکەی لەگەڵ هاوسەری یان خوشک و برای ئاشکرا بکات؟
٢٦- چەندتان بەدڵی خۆتان لەو شوێنە دەخوێنن کە حەزتان لێیە؟
٢٧- ڕۆژانە چەند خولەک لەگەڵ خوشک و براکانتان قسەدەکەن؟
٢٨- چەندتان ناوی ٣ ڕۆمانی جیهانی دەزانێت نەخوانەخواستە خوێندبێتیەوە؟
٢٩- چەندتان دوای هەڵسان لەخەو بەتانیەکانتان قەد دەکەن؟
٣٠- چەندیشتان بڕینی ئینتەرنێتتان لە لەدەستانی نیوەی وڵاتەکەتان پێ ترسناکترە؟