GI JOE FALLACY

ژیانی ئەمڕۆی مرۆڤەکان لەگەل جاران جیاوازیەکی گرنگی هەیە: زۆری هەڵبژاردەکان لەو سەردەمە و کەمی لەچاو جاران. زۆرجار زۆری هەلبژاردەکانم وەک چونە سەر خوانێک دێتە پێش چاو، برسیتە، ئەوە راستە! بەڵام لەسەر خوانەکە برنج و دۆلمە وسەروپی وتۆرکە وکەنگر و کەباب وتکە...هتد هەیە. نازانیت دەست بۆ کامە رابکێشی و لەهەمان کاتدا دەتەوێت وەک ئەختەبوت دەست بۆ هەمووان رابکێشی. لەناو ئەو سەرلێشیوانە، ناتوانی چیژەکان جیابکەیتەوە بەجوانی. لەکۆتایدا بەسەری زمان چیژی هەمووت کرد و لەڕاستیدا چێژی هیچیانت بەتەواوی نەکرد. بۆیەش لەکۆتایی ئەو فەوزایە، یادگاریەک بەرامبەر چیژی هیچ کامێک لە خواردنەکان بەجوانی لە مێشکت ناچەسپێ. ئەوەش سەرەتای گومرایی و بزربوونە.

لێشاوی زانین وەک زۆری خۆراکەکانی بەردەمتە. لەهەموو شتێک ئەبستراکتیک دەزانی و لەهەرشتێکیش هەمووی بزانی ئیستاش مەرج نیە کە بریاری راست بدەیت.

ئێستا بمەویت بزانم لە بۆگۆتای کۆلۆمبی چ دەگوزەرێت بەئاسانی دەتوانم. بەڵام چ لەو زانیاریە بکەین؟ دیاردەی "The GI Joe Fallacy" دەلیت زانین بەشیکی کەمتر لەنیوە و بچوکتریشە لە بریاری راست. بەشیوەیەکی تر با جوانتر بۆتان روون بکەمەوە:

مەرج نیە پرۆفیسۆرێکی زانستی ئیدارە یەکەم ئیداری سەرکەوتوو بێت.
مەرج نیە زانایەکی زانستی وەرزش یەکەم وەرزشەوان بێت.
مەرج نیە دکتۆرێکی زانستە سیاسیەکان یەکەم سیاسی بیت.
مەرجیش نیە راهێنەرێکی کۆنگ فوو ئازاترین شەرکەر بیت.

هەموومان لەبلەبانین لەهەموو شتێک. زۆر خۆمان بەزانا دەزانین. لیرەدا دەڵیێن، ئەگەر بەراستی زاناش بیت، ئەوە مەرجی سەرکەوتن نیە لەبواری پسپۆریەکەت.

هەر بزانە و بزانە، کە نەزانی چ بەو زانینە دەکەی، چ بەو زانینەت بۆ خۆت و دەوروبەرت ئیزافە دەکەی، لەبەرمیلێکی پر زانیاری سەرداخراو زیاتر نیت. کەمتر بزانی و ئیش بەو زانینە کەمە بکەیت زۆر باشترە لەوەی کەبزانی و ئیشی پێنەکەیت. وەک مەسینەیەکی زانیاری بیت باشترە لە بەرمیلیکی زانیاری سەرداخراو.

تەقەکردن بەدروستی بە دەمارچەیەکی ژەنگاوی باشترە لە تانکێکی ئەبرامز تەنانەت ئەگەر بزانی چ لە ئەبرامز دەکەی و بەڵام بەدروستی تەقەی پێنەکەیت.

لینکی پۆستەکە

لەسەر مەشخەڵی سەربەستی