زانایەکی بڕواداری بەناوبانگی موسوڵمان دەمرێت و دەچێتە بەردەم عەرشی خودای گەورە.
خودای گەورە پێی دەڵێت: دەزانی بۆچی من لێت خۆشدەبم؟
زاناکە دەڵێت: خودای گەورەو مەزن لەوانەیە لەبەر ئەوە لیم خۆشبیت کەوا من نوێژەکانم لەکاتی خۆی دەکردن و لەژیانم یەک نویژم لەکیس نەچووە.
خودای گەورە دەڵێت: نەخێر! لەبەرئەوە من لەتۆ خۆش نابم!
زاناکە دەڵێت: خودای گەورە ومەزن، لەوانەیە لەبەر ئەوەی بەقسە وکردار تۆم دەپەرست.
خودای گەورە دووبارە دەڵێت: نەخێر! لەبەرئەوەش من لەتۆ خۆش نابم!
زاناکە دەڵێت: خودای گەورەو مەزن لەوانەیە لە ڕێگەی نوسین و وتار و کتابەکانم ریگەخۆشکەر بووبم بۆ ئەوەی هەزاران کافر ببن بە موسوڵمان.
خودای گەورە دەڵێت: نەخێر! لەبەرئەوەش من لەتۆ خۆش نابم!
لەبیرتە، ئێوارەیەکی سارد، لە کۆلانێک لە بەغدا، بەچکە پشیلەیەکی برسی و لاوازت هەڵگرتەوە و خستتە ژێر عەباکەت و بردەتەوە ماڵەوە و خواردنت پێدا و بەخێوت کرد؟ لەبەر ئەوە من لێت خۆشدەبم!
عەلی مەشە، پیاوێکی ٨٣ ساڵەی تورک بوو لەدوای سوتانی ماڵەکەی- گوندی ئوردولار لە ناوچەی بوڵو- زستانی ساڵی ٢٠١٩ - تاکە خەمی رزگارکردنی بەچکە پشیلەکەی بوو. ئەو وینەی خوارەوە هیچ پێویستی بە روونکردنەوەی زیاتر هەیە؟!
in Posts