باوکم هەمیشە دەیگوت: زوو خەوتنی شەو و زوو بەخەبەرهاتنی بەیانی مرۆڤ تەندروست و دەوڵەمەند و ژیر دەکات.
کاتژمێر هەشتی ئێوارە لە ماڵەکەماندا گڵۆپەکانی دەکوژانەوە،
بەیانی بە بۆنی قاوە و هێلکە و قاورمەی تێکەڵاو لە خەو هەڵدەستاین.
باوکم بۆ هەتا هەتایە ئەم ڕۆتینە گشتیەی پەیڕەو دەکرد و بە گەنجی کۆچی دوایی کرد؛ ئیفلاس، و کەمێک ژیر پێم وایە!
من ئامۆژگارییەکانیم ڕەتکردەوە و درەنگ دەخەوتم و درەنگ لە خەو هەڵدەستام!
ئێستا، ناڵێم جیهانم داگیرکردووە، بەڵام خۆم لە زۆرێک لە قەرەباڵغییە سەرەتاییەکان بەدوور گرتووە، هەندێک تەڵەی ژیانم تێپەڕاندووە و چەند کەسێکی سەیر و نایابم ناسیوە.
یەکێک لەوانە خۆم بووم - کەسێک کە باوکم هەرگیز نەیدەناسی!
ئەدیب و نوسەری ئەڵمانی-ئەمریکی: چارڵز بوکۆڤسکی
in Posts