GAME THEORY

دوو تاوانبار (تاوانباری یەکەم و تاوانباری دووەم) بە تاوانێک دەستگیر دەکرێن و بە جیا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت. داواکاری گشتی بەڵگەی پێویستی نییە بۆ ئەوەی تاوانبارە سەرەکییەکە تاوانبار بکات، مەگەر یەکێک یان هەردووکیان دان بەتاوانەکە نەنێن. هەر زیندانییەک دوو بژاردەی هەیە: "دانپێدانان" یان "بێدەنگی".


مەرجەکان بەو شێوەیە:


سیناریۆی یەکەم: ئەگەر هەردووکیان بێدەنگ بن، هەریەکەیان بە 1 ساڵ سزا دەدرێن، کە باشترین دەرئەنجامی بەکۆمەڵە.


سیناریۆی دووەم: ئەگەر یەکێکیان دان بەوەدا بنێت و ئەوی تریان بێدەنگ بێت، دانپێدانەرەکە ئازاد دەبێت، و بێدەنگەکە ٣ ساڵ زیندانی دەکرێت.


سیناریۆی سێیەم: ئەگەر هەردووکیان بەیەکەوە دان بەتاوانەکە دابنێن، هەریەکەیان ٢ ساڵ سزا دەدرێن. ئەمەش خراپترە لە سیناریۆی یەکەم و باشترە لە دووەم.



ئێستا لەمەودای کورت، ئەگەر ئەپڵ (زیندانی 1 بێت) و سامسۆنگ (زیندانی 2 بێت) وە هاوکاری یەکتر بکەن، سامسۆنگ بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی پێکهاتەکانی ئەپڵ لە کاتێکدا هەردووکیان لە بازاڕی سمارت فۆن کێبڕکێ دەکەن، بەوەش قازانجی یەکتر مسۆگەر دەکەن. ئەگەر سامسۆنگ نەتوانێت، ئەپڵ دەبێت بیر لە دابینکەرانی دیکە بکاتەوە. ئەگەر هەردوو لا هاریکاری یەکتر نەکەن، ئەپڵ دابینکەرێکی متمانەپێکراو لەدەست دەدات، و سامسۆنگیش مەعمیلێکی سەرەکی لەدەست دەدات، ئەمەش دەبێتە هۆی ناسەقامگیری دارایی بۆ هەردوولا.


لەگەڵ ئەوەش هاوسەنگی "ناش" بۆ بازار لەگەڵ سیناریۆی سێیەمە چونکە ئەو سیناریۆیە پەرە بە (Innovation & Differentiation) دەدات و لەمەودای درێژخایەن بۆ ئابوری وڵات باشترە.

پێشنیارێکی یەکجار گرنگ بۆ بەردەم وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم