گەڕان بەدوای خۆشبەختی.

مامۆستایەک دەبدەبەیەکی دا بە هەر خوێندکارێک کە دەبوو فوی تێبکات و ناوی خۆی لەسەر بنووسێت و فڕێی بداتە ناو مەمەڕی نێوان پۆلەکان. مامۆستا هەموو دەبدەبەکانی تێکەڵ کرد. 5 خولەک مۆڵەتی بە خوێندکاران درا بۆ ئەوەی دەبدەبەکەی خۆیان بدۆزنەوە. سەرەڕای گەڕانێکی زۆر، کەس دەبدەبەکەی خۆی نەدۆزیەوە. لەو کاتەدا مامۆستا بە خوێندکارەکانی وت یەکەم دەبدەبە کە دۆزیویانەتەوە بیبەن و بیدەنە دەست ئەو کەسەی ناوی لەسەر نووسراوە. لە ماوەی ٥ خولەکدا هەر کەسێک دەبدەبەی تایبەتی خۆی بەدەستەوەبوو.


مامۆستاکە بە خوێندکارەکانی وت: ئەم دەبدەبانە وەک 'خۆشبەختی' وان، زۆر بە زەحمەت دەیدۆزیەوە ئەگەر هەمووان بەدوای هی خۆیاندا بگەڕێن، بەڵام ئەگەر هەموان بەیەکەوە لە خۆشبەختی یەکتر بگەڕێین، بە ئاسانی خۆشبەختی یەکتر دەیدۆزینەوە.



هاوڵاتی جیهانی یەکەم کێن؟