منداڵێک لە باوکی پرسی: گەندەڵی سیاسی مانای چییە باوکە؟
لە وەڵامدا وتی: من پێت ناڵێم کوڕەکەم، چونکە لەم تەمەنەدا بۆ تۆ قورسە، بەڵام با بابەتەکەت لێ نزیک بکەمەوە.
من پارە لە ماڵەوە خەرج دەکەم، بۆیە پێم بڵێن سەرمایەدار.
دایکت کاروباری ماڵ ڕێکدەخات، بۆیە پێی بڵێ حکومەت.
لە کاتێکدا تۆ لەبەردەستی ئێمە دایت، بە خۆت بڵێ میللەت.
برا بچووکەکەت هیوای ئێمەیە، بۆیە پێی بڵێ ئایندە.
وە ئەو خزمەتکارەی کە هەمانە کە لە ژوورە بچوکەکە دەژی، پێی دەڵێن هێزی زەحمەتکێش
بڕۆ کوڕم و بیربکەرەوە، ڕەنگە بگەیتە ئەنجامێک...
شەو منداڵەکە نەیتوانی بخەوێت، بۆیە بە دڵەڕاوکێیەوە لە جێگاکە هەڵسا و گوێی لە گریانی برا بچووکەکەی بوو، بۆیە چووە لای و بینی کە دایبی لەبەرنیە!.
چوو بۆ دایکی و بینی کەوا دایکی بە قوڵی خەوی لێکەوتووە و سەری سوڕما کە باوکی لە تەنیشتی نییە.
لە شوقەکە بە دوای باوکیدا دەگەڕا و لە ژووری خزمەتکارەکەدا گوێی لە پێکەنین و دەنگی بوو، بۆیە بە سەرلێشێواویەوە گەڕایەوە سەر جێگاکەی.
بەیانی منداڵەکە بە باوکی گوت: باوکە من واتای گەندەڵی سیاسی فێربووم.
باوکەکە وتی؛ چۆنت زانی؟
کوڕەکە وتی: کاتێک سەرمایەدارێکی وەک تۆ یاری بە زەحمەتکێشێکی وەک خزمەتکارەکە دەکات و دایکی حکومەتم لە خەوێکی قووڵدایە، منی میللەت غەمبار و سەرلێشێواو لە دڵەڕاوکێ و پشتگوێخراوی دەژیم ئەوکات داهاتووی برا بچوکەکەم نوقم دەبێت لە پیسی.