چیرۆکی فیتەر و دکتۆری نەشتەرگەری دڵ
فیتەرێک سەرقاڵی دەرهێنانی سەری سلندرەکان بوو لە بزوێنەری ئۆتۆمبێلێک، کاتێک لە دوکانەکەیدا پزیشکە بەناوبانگەکەی نەشتەرگەری دڵی بینی، کە لە لایەکەوە وەستابوو و چاوەڕێی ئەوە بوو بەڕێوەبەری خزمەتگوزارییەکە بێت و سەیری ئۆتۆمبێلەکەی بکات.
فیتەرەکە لەودیو گەراجەکەوە هاوارێکی کرد و وتی: 'سڵاو دکتۆر! تکایە بۆ خولەکێک وەرە ئێرە.'
پزیشکی نەشتەرگەری بەناوبانگ کەمێک سەری سوڕما و ڕۆیشت بۆ لای فیتەرەکە.
فیتەرەکە ڕاست بووەوە، دەستەکانی بە پەڕۆیەک سڕییەوە و بە مشتومڕەوە پرسی: 'سەیری ئەم بزوێنەرە بکە... دڵیم کردەوە، وەلفەلەکانم دەرهێنا، چاکم کردەوە و خستمەوە'... کەواتە بە بەراوردی تۆ بۆچی حەقدەستی من لەهی تۆ زۆر کەمترە؟ و تۆ بڕە پارەیەکی ئەوها گەورە بەدەست دەهێنیت...؟!
:دکتۆرەکە زەردەخەنەی بۆ فیتەرەکە کرد و لە گوێی نزیک بووەوە و وتی....
'هەوڵبدە کاتێک بزوێنەرەکە کاردەکات هەمان کار بکەیت'.
in Posts