مشکەکە لە کونی دیوارەکە سەیری کرد و بینی چۆن جووتیارەکە و هاوسەرەکەی پاکەتێکیان کردەوە. لەخۆی پرسی: "ئەوە دەبێت چ جۆرە پەنیرێکی بەلەزەت بێت؟"
کاتێک بینی پاکەتەکەیان کردەوە و تەڵەی مشکیان لەناو دەرهێنا، زراوی ڕژا و قیژاندی: تەڵەی مشک لە ماڵەکەدا هەیە! تەڵەی مشک لە ماڵەکەدا هەیە!
ڕای کردە لای کەڵەشێرەکە پێی گوت کە تەڵەی مشک لەماڵ هەیە. کەڵەشێر پێکەنی و بە مشکەکەی گوت: "دەبینم کە تۆ نیگەرانیت کاکی مشکۆ، بەڵام ئەوە پەیوەندی بە منەوە نییە."
مشکەکە چوەلای بزنەکە و پێی ڕاگەیاند: "لە ماڵەکەدا تەڵەی مشک هەیە!" بزنەکەش وتی: "زۆر خراپە. بەڵام ئەوە بۆ من گرنگ نییە."
مشکەکە چوو بۆ لای مانگا و وتی: "تەڵەی مشک لە ماڵەکەدا هەیە!" مانگاکە وتی: "تێدەگەم کە تۆ نیگەرانیت، بەڵام کەی ئەوە بۆ من گرنگە؟!"
مشکە بچووکەکە بە خەمەوە گەڕایەوە و لەبەردەم تەڵەی مشکەکەدا بە تەنیا بوو. ئەو شەوە لەپڕ گوێیان لە دەنگی تەقانی تەڵەکەکە بوو، کە نێچیرەکەی گرت. خێزانی جووتیارەکە بەپەلە ڕۆیشت بۆ تەڵەکەکە. لە تاریکیدا، نەیبینی کە تەڵەکە مارێکی ژەهراوی گرتووە و دەستی بۆ تەڵەکە برد، دووچاری گەزی مارە ژەهراویەکە بوو . خێزانی جووتیارەکە تایەکی زۆری بۆ هات.
کاتێک تا دێت چی دەدەیت بە کەسێک بۆ خواردن؟ چەلاوی کەڵەشێری خۆماڵی! جووتیارەکە چەقوەکەی برد و کەڵەشێری سەربری. نەخۆشی ئەو ژنە بەردەوام بوو. زۆر کەس هاتن بۆ سەردانیان. جووتیارەکە دەبوو خۆراک بدات بە هەموویان. گەڕایەوە بۆ حەوشەکە و بزنەکەی سەربڕی. بەداخەوە هاوسەری جووتیارەکە بەهۆی نەخۆشیەکەیەوە کۆچی دوایی کرد. پرسەیەکی گەورە هەبوو و بێگومان لە پرسەکەدا دەبوو ئەو خەڵکە زۆرە گۆشت بخوات. جارێکی تر جووتیارەکە چووە حەوشەکە و ئەمجارەیان مانگاکەی سەربڕی.
پەندی ئەم چیرۆکە ئەوەیە: ئەگەر یەکێک لە ئێمە لە ناخۆشی بێت یان پێویستی بە یارمەتی هەبێت، ئەوا پەیوەندی بە هەموومانەوە هەیە. هەریەکەمان لەوی تردا تردا تاڵێکی گرنگی ئەو زەخرەفەی ژیانە.
سەرچاوە: https://lnkd.in/eqr8Sv7k