دووڕیانەکەی ژوشک

اتێک ژوشک هەست بە سەرما دەکات، دەست دەکات بە گەڕان بەدوای ژوشکی تر بۆ ئەوەی لەگەڵیاندا بچەسپێت پلەی گەرمی بەرزبکاتەوە. کێشەکە لەوەدایە کە دڕکەکانی سەر جەستەی ژوشکەکە پرۆسەی لێکنزیکبوونەوەی لەگەڵ ئەندامانی جۆرەکانی قورس و ئازاربەخش دەکات. بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی تا زیاتر لە یەکتر نزیک ببنەوە، دڕکەکانی سەر جەستەیان زیانیان زیاتر پێدەگەیەنن، بۆیە بڕیاری مانەوەیان دەدەن دوور لە یەکتر، پاشان هەست بە سەرما دەکەنەوە، بۆیە جارێکی دیکە لێک نزیک دەبنەوە، و هتد..

لە ساڵی ١٨٥١ فەیلەسوفی ئەڵمانی شۆپنهاوەر بیری لە پێگەی ئەم ژوشکانە کردۆتەوە و بە یەکێک لە دووڕیانەکانی کۆمەڵایەتی و دەروونی مرۆڤی زانیوە و ناوی لێنراوە:

(دووڕیانەکەی ژوشک Hedgehog’s Dilemma)

شۆپنهاور باسی لەوە کرد کە مرۆڤی تەنیا هەست بە پێویستییەکی بەهێز دەکات بۆ نزیکبوونەوە لە مرۆڤەکان و کارلێککردن لەگەڵیاندا، هەروەها تەنیایی بۆ مرۆڤێکی ئاسایی زۆر بە ئیش و بە ئازار دەمێنێتەوە (وەک سەرما بۆ ژوشکێک)، بۆیە بڕیار دەدات وەک ژوشکێک ڕەفتار بکات و بەدوای جۆری خۆی دەگەڕێت و بۆمەبەستی گەرمی و ئارامی دەروونی پێیان دەچەسپێت.

کێشەکە لەوەدایە کە ئەم نزیکایەتی و وابەستەبوونە بەوەوە بەردەوام نابێتە مایەی خۆشی و ئاسوودەیی بۆی، بەڵکو پێچەوانەکەی دەبێت، مایەی ئازار و ماندووبوونە (بۆ خۆی و هاوتەمەنەکانی)، لێرەشدا چەندین هەستی نەرێنی هەن دروست دەبن وەک فشاری دەروونی، شەرمەزاری، جیابوونەوە و ئەوانی تر. هەروەک چۆن ژوشکەش ناچارە زیان بە هاوتەمەنەکانی بگەیەنێت، هەمان پرس لەگەڵ مرۆڤەکاندایە (کەس بە ئەنقەست ئازار بەکەس ناگەێنیت بەلام هەر دەیگەیەنین)، ئەوە سروشتی مرۆڤە و هەریەکەمان دڕکمان هەیە!!

لە ڕووی تیۆریەوە ژوشک چارەسەرێکی بۆ ئەم پرسە دۆزیەوە، و شێوازێکی سادە و سەرکەوتووی پەرەپێدا، پرۆسەیەک کە شۆپنهاوەر ناوی لێنابوو مەودای سەلامەت، بۆیە ژوشکەکە توانی دووریەکی دیاریکراو لە سەلامەتی هەڵبژێرێت، مەودایەک کە گەرەنتی دەکات گەرمییەکی تەواو بۆی، و لە هەمان کاتدا کەمترین ئازاری پێبخشیت.

Safe Distance

پارادۆکسێکی گەورە لەژیان