دوو خولەک لەمەوبەر کۆچی دوایم کرد

د.ئە.  ڕاستی دڵشاد


من لێرە بە تەنیا خۆم بینیەوە لەگەڵ کۆمەڵێک فریشتە. ئەوانی تریش نازانم کێن. داوام لێکردن زیندووم بکەنەوە، بەڵام داواکەم رەتکرایەوە. دەمویست لە پێناو ژنەکەم کە هێشتا گەنجە و کوڕەکەم کە ڕووناکی نەبینیوە زیندووم بکەنەوە.

یەکێک لە فریشتەکان بە شتێکەوە هات کە لە شاشەی تەلەفزیۆن دەچوو، پێی وتم کاتی نێوان دونیا و قیامەت زۆر جیاوازە، چەند خولەکێک لێرە یەکسانە بە چەند ساڵێک لەوێ

دەتوانی لێرەوە بیانبینیت.

شاشەکەی داگیرساند، ژنەکەم ڕاستەوخۆ دەرکەوت کە منداڵێکی بچووکی هەڵگرتبوو!

وێنەکە زۆر خێرا بوو. هەر دەقەیەک دەگۆڕا، کوڕەکەم گەورەتر و گەورەتر بوو، وە هەموو شتێک دەگۆڕا. ژنەکەم مۆبیلیاتەکەی گۆڕی. توانی مووچەی خانەنشینیم وەربگرێت. کوڕەکەم چووە قوتابخانە. براکانم یەک لەدوای یەک هاوسەرگیریان کرد. هەموان سەرقالی ژیانی خۆیان بوون.

ڕووداوی زۆر ڕوویدا و لەناو قەرەباڵغی جوڵە و وێنە کاڵەکە، سەرنجم دا شتێک لە پشتەوە جێگیر بوو. لە سێبەرێکی ڕەش دەچوو. چەندین خولەک تێپەڕی. وە سێبەرەکە لە هەموو وێنەکاندا هێشتا هەر وەک خۆیەتی.

ساڵانێک لەوێ تێدەپەڕین. سێبەرەکە بچووکتر و کاڵتر دەبووەوە. بانگی یەکێک لە فریشتەکانم کرد، داوام لێکرد ئەم سێبەرە لێم نزیک بکاتەوە بۆ ئەوەی بتوانم بە باشی بیبینم. فریشتەیەکی میهرەبان بوو، نەک هەر وێنەکەی زووم کرد، بەڵکو خودی دیمەنەکەی پیشان دا. هێشتا لێرەیە لە شوێنی خۆی دانیشتووە. پانزە ساڵ لەکاتی زەوی تێپەریبوو. سەیری ئەم سێبەرەم دەکرد و دەگریام. ئەم سێبەرە کەس نەبوو تەنها "دایکم" نەبێت.


ئەنتۆن چێخۆف
لینکی پۆست 


لەسەر خۆ بێدەسەڵاتکردن
وەرگیرانی: راستی دڵشاد علی