بێ گومان ئەمساڵ ساڵی وشکەساڵیە. لەچەندین پۆستی مانگی ٨ و ٩ حکومەتمان ئاگادارکردەوە بەڵام پیناچیت سودێکی هەبوبێت. خەلكێکی زۆر زیانی لە چاندنی دانەوێلە بەرکەوت. خاوەن ئاژەڵ و حەوزەکانی ماسی زیاتر.
لێرەدا دەمەوێت ئەو دوو پێشنیارە بخەینە بەردەم بەرێوەبەرایەتیەکانی ئاو و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کەوا:
یەکەم: بۆ ڕێگەگرتن لە بەهەڵمچونی ئاو، بەردانەوەی ئاو بۆ ماڵەکان تەنها لە شەو ئەنجام بدرێت.
دووەم: ڕێگەگرتنی فەرمی لە چاندنی ئەو بەروبومانەی کە پێوستیان بە ئاوێکی زۆرە. ئەو بەروبومانەش کە دەمێنن، بەهیچ شێوەیەک نەهێلن بەڕۆژ ئاو بدرێن.