ئەگەر هەر مرۆڤێک پێویستی بە ٧٠ مەتر دووجابێت لە خاک بۆ ژیان (کە بەرزترین ستاندەردی جیهانیە)، ئەوا دەتوانی سەرجەم مرۆڤ کە ژمارەکەی ٨،٢ ملیارە لە وڵاتێکی وەک فەڕەنسا نیشتەجێ بکەیت. رووبەری فەرەنساش ٠،٣٧٪ ی وشکانی سەر زەویە. واتە هێشتا ٩٩،٦٣٪ ی زەوی بەبەتاڵی دەمێنێتەوە.
ئەگەر هەرمرۆڤێکیش پێویستی بە ٥٠ مەتر دووجای خاک بێت (کە نێوەندی ستاندەردە)، ئەوا سەرجەم دانیشتوانی زەوی دەتوانیت لە عیراق بە ئاسانی جێگە بکەیتەوە و رووبەری عیراقیش ٠،٢٩٪ ی وشکانی زەویە واتە ٩٩،٧١٪ ی وشکانی زەوی بەبەتاڵی دەمێنێتەوە.
ئەگەر هەر مرۆڤێکیش لە ٢٠ مەتر دووجا جێنشین بکەیت وەک ئەوەی لەزۆر جیگە جەنجاڵەکان دەژین، ئەوا دەتوانی سەرجەم دانیشتوانی جیهان لە وڵاتێکی وەک تونس جێگە بکەیتەوە. رووبەری تونسیش دەکاتە ٠،١١٪ ی وشکانی زەوی و واتە ٩٩،٨٩٪ وشکانی زەوی بەبەتاڵی دەمێنێتەوە.
ئەگەر لەسەرجەم سیناریۆکانی سەرەوە بزانین کەوا نزیکەی ٦٠٪ی وشکانی زەوی دەتوانیت "بەئاسانی" بیکەیتە جێگەی نیشتەجێ، کەواتە هێشتا، ٩٩،٣٣٪ بۆ زۆرترین ڕوبەر بۆ هەر مرۆڤێک و ٩٩،٤٦٪ بۆ نێوەند و ٩٩،٨٪ بۆ کەمترین هەر بەبەتاڵی دەمێنێتەوە.
تۆش هاتووی بەمن دەڵێی ٨،٢ ملیار کەس لەسەر زەوی ژمارەیەکی زۆرە. نەخێێێێێێێێێێێێێڕڕڕڕڕڕڕڕڕ! زەوی دەتوانێت ١١٧٠ ملیار کەس بۆ ٦٠٪ی وشکانیەکەی لەسەر رووبەری ٧٠ مەتر دووجا بۆ هەر کەسێک جێگە بکاتەوە. ١٦٤٠ ملیار کەس بۆ ٥٠ مەتر دووجا و ٤١٠٠ ملیار کەس بۆ ٢٠ مەتر دووجا. خۆ ئەگەر ١٠٠٪ وشکانی هەژمار بکەین، ئەوکات ژمارەی مرۆڤەکان بۆ هەر ٣ روبەرەکە دەگاتە ٢١٣٠ ملیار کەس، ٢٩٨٠ ملیار کەس و ٧٤٥٠ ملیار کەس.