لەوانەیە هەمووان ئەوە بزانن کەوا ئاینشتاین لە قۆناغی منداڵی توشی کێشەی زۆرهات لەوەی بە درەنگ لە شتەکان تێدەگەیشت و زۆر درەنگیش فێری قسەکردن بوو. لەوانەشە هەمووان چاکتر بزانن کەوا نمرەکانی هیچ سەرنجراکێش نەبوون و لەداخان سیستەمی ئەڵمانی بەجێهێشت و چووە سویسرا. لەوێش زۆر باش نەبوو. کە تەخەروجیشی کرد بە نمرەیەکی ئەوها سەرنجراکێش نەبوو کە جێگەی باس بێت. بەردەوامیش شەڕی بوو لەگەڵ پرۆفیسۆرەکان و زۆر غائبیش دەبوو لە محازەرەکان.
با قسە خۆشەکان لێرە دەست پیبکەین. بهینە پیش چاوی خۆت، ئاینشتاین تازە لە بەشی فیزیا لە زانکۆی پۆلیتەکنیک تەخەروجی کردیە و هیچ کام لە خوێندکارە دەرچووەکان ئامادە نیە بگەرێتەوە کۆلیژ. پرۆفیسۆر ڤێبەر پێویستی بە ٢ معید هەیە. ئاینشتاین تاکە کەسە لە پسپۆڕی پرۆفیسۆر ڤێبەر تەقدیمی معیدی کردیە و لەگەڵ ئەوەش ڤێبەر دەچێت ٢ دەرچووی ئەندازیاری دەهێنیت و متمانەی بە ئاینشتاین نیە کە ببێتە معید.
ئەها بەڕاست، تاکە کەس لە کلاسی دەرچووەکان ئاینشتاینە کە هیچ ئۆفەرێکی کاری بۆ نەهات. فەقیرەی دایعێکی بەرێز بوو لە بێکاری و بەدبەختی. بشهێنە پیش چاوی خۆت،هاوسەرەکەت لەبەدبەختی خۆت سەدان کیلۆمەتر لێت دوورکەوێتەوە، منداڵت ببیت و نەتوانی سەردانی بکەی و هەتا ژیانیشت مایە منداڵەکەت نەیبینی؟!
لە نامەیەک بۆ هاوڕێیەکی بەناوی مارسێل گرۆسمان ئاینشتاین نوسیویەتی: "بەردێک نەماوە ژێریم هەڵنەدابێتەوە لە بێکاری. خۆم بەدەستەوە نادەم و گیانی سوعبەتم هەر دەهێلمەوە. خوا گوێدرێژی دروستکردووە و پێشتێکی ئەستوری بۆ داناوە". لێرەدا ئاینشتاین مەبەستی ئەوەیە کەوا خۆی وەک ئەو گوێدرێژە یان کەمتر دەبینێت.
ئاینشتاین سیڤی لەدوای سیڤی دەنێرێت بۆ پرۆفیسۆرەکان، کەس بێزی نایەت هەر جوابیشی بداتەوە. کار گەیشتە ئەو حەددەی باوکیشی دەستی بەنامەنوسین کرد بۆ پرۆفیسۆرەکان بۆ ئەوەی بەزەییان بە کوڕەکەیدا بێتەوە. دواتر بێ هیوا دەبێت، بەتەواوی واز لە کارپەیداکردن دەهێنیت لە ئەکادیمیا و دەبێتە مامۆستای خصوصی. دوای ٢ ساڵی رەبەق لە بێکاری دەبێتە کاتبێکی ئاسایی لە فەرمانگەی داهێنان لە بێرن-سویسڕا. دەزانن چۆن؟ بەواسطە! باوکی مارسێلی هاوڕێی برادەری سەرۆکی فەرمانگەکە بوو.
تەنانەت دوای بڵاوکردنەوەی ٤ گرنگترین تویژینەوە بەناوبانگەکەی، نەیتوانی ئیشێک بدۆزیتەوە و کەوتە ناو بازنەیەکی گەورەی دڵتەنگی. ئەوەندە بێ حەل بوو کە تەقدیمی ئیشی مامۆستای بیرکاری و فیزیای کرد لە ئامادەیەک لە زیوریخ-سویسڕا. لە کۆتایی دەرگایەک دەکرێتەوە بۆ ئاینشتاینی گەنج و دوای ٩ ساڵ، وەک یاریدەرێکی پرۆفیسۆر بە هەمیشەیی لە زانکۆی زیوریخ بۆ تەواوکردنی دکتۆڕاکەی وەرگیرا.
بۆ هەموو گەنجانی بێکار دەمەویت بڵێم، وانەزانی کە تەنها تۆ بێکاری یاخود لەکارێکی کە هیچ پەیوەندی بە خەونەکانی خۆتەوە نیە. ئەوەی ئاینشتاینی گەیاندە لوتکە ئیمانی لەبن نەهاتووی بە خەون و خەیاڵی بوو. ئاینشتاین ٩ ساڵ راوەستا هەتا کارێکی گونجاوی دۆزیەوە، ٢ ساڵی رەبەق بێکار بوو لەماڵەوە، زگت بەخۆت نەسوتێت. قابیلە کێ لەئێمە دەبتە ئاینشتاین. نابێت لە دوورترین ئەگەریش بیر لەوە بکەینەوە. با کەمێکیش واقعی بین.