دژیەکی لە ناو خودی مرۆڤ

بەراستی دووڕویەکی سەیر لە خەلکانیک کەوا هەر بە واسطە سەرجەم قۆناغەکانی خویندن تا وەرگیرانی لە کۆمپانیایەکی نەوتی (بۆنمونە) و تەدەروجی هەر بە ماستاو وپانکردنەوە تا دەگاتە پۆستێک کە مانگانەکەی ٢٠٠٠ دۆلارە و دێت وانەی هاندان و کۆلنەدان بە ئیمە دەلێت، بەدیدەکەین.

زۆربەی ئەو کەسانەی کە وانەی سەرکەوتن و ژیانت پیدەلێن لەراستیدا لەناخی خۆیان هەست بە نەقصێکی موزمین دەکەن و بەهۆکاری ئەو پۆستانە دەیانەویت کەمیک لەو هەستانەیان کەمبکەنەوە و بەدوای دانپیدانانن لە ئیمە. جۆزیف گۆبلس، وەزیری پرۆپاگەندەی ئەلمانی قسەیەکی هەیە دەلیت، دووبارەکردنەوەی درۆ بەبەردەوامی دەیگۆرێت بۆ راستی.

ئەوانە فێرن هەر درۆ لەگەل خۆیان دەکەن و دەکەن تا وای لێدێت بەراستی باوەر بەخۆیان دەکەن کە بلیمەتن. هۆکاری سەرەکی بوونە کەرەگای هەر پرچ زەرد وچاو شینێک لەسەر ئیمە هەر ئەوانەن. ئەو هەستەی ناخی خۆیان لە نەقص، بەرامبەر ئەجنەبیەکان زۆر بەجوانی دەردەخەن و ئەوانیش گەمژە نین و هەستی پیدەکەن. لۆیە زۆر جار ئیستغلالی دەکەن و چاوەرێی هەمان تەصەرەوفاتن لە کەسانێک کەبەحەقی خۆیان لە کۆمپانیان و ئیشەکە لەو کەسە راستگۆیانەش تیکدەدەن.

طەنطە مۆدیرنە ناوخان بەتاڵەکانیش، ئیشێکی دەرەجەیەک دەکەن بۆ سەرخستنی ئەو کەشە نالەبارە لەناو سەرجەم ئەو کۆمپانیایانەی کەو ٢ پرچ زەرد و٢ چاو شینی تیدایە. خەفەتەکە لەوەیە کەوا ئامادەباشیان تیدایە لە لاوازترین هەل بەوانت بفرۆشن و لەسەر شانی تۆ بگەنە مەرامێکی تایبەت بەخۆیان لەزیادکردنی چەند قروشیک لەپای فرۆشتنی مەبدەئو کەرامەتی خۆیان.

بۆیە وریابن لەوەی کەهەرکەسێک هات وانەی ژیانت فیربکات و هەر قسەیەک لەهەرکەسیک لەسەر ئەو بابەتانە ٥ جار عەلامەتی پرسیاری لەسەر دابنی ئەوجا وەریبگرە. هەمووجار وەک ئەوەم دیتە بەرچاو کەوا یەکیک کێشی ١٥٠کگم بێت بلێت وەرە فێرت دەکەم چۆن خۆت لاواز بکەی!

تێبینی: ئەو پۆستە با هاندانی زۆر بەرێز (Fuad Botany) نوسراوە..

لینکی پۆست

کێشەی نەچوونە ناو تەفصیل