دادوەری گەورەی عێراقی (ضياء شیت خطاب)، سەرۆکی پێشووی دادگای تانەی عێراق و ئەندامی دادگای نێودەوڵەتی، یەکێکە لە دادوەرە دیارەکانی عێراق. لە ساڵی ١٩٢٠ی زایینی لە شاری موسڵ لەدایک بووە و لە ساڵی ٢٠١٢ی زایینی کۆچی دوایی کردووە. خطاب خوێندنی ناوەندی لە ساڵی 1938ی زایینی لە شاری موسڵ تەواو دەکات، دوای ئەوە چووەتە کۆلێژی یاسا لە بەغدا بۆ خوێندنی یاسا و لەوێ لە ساڵی 1942ی زایینی دەرچووە. پاشان پەیوەندی کرد بە زانکۆی جۆرج واشنتۆن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ تەواوکردنی خوێندنی ماستەر، لەوێ بڕوانامەی ماستەری لە یاسای بەراوردکاری لە ساڵی ١٩٦٣ی زایینی بەدەستهێنا. بەبۆنەی حەفتا و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی زانکۆی بەغدا لە بەشی یاسا لە کۆلێژی یاسا و سیاسەت لە زانکۆی بەغدا بڕوانامەی پێزانینی پێبەخشرا.
ئەو کاتەی خەریکی دانەوەی وانەیەکی بۆ پاڵیوراوانی پەیمانگای دادوەری بوو، کەش و هەوا زۆر گەرم بوو و هۆڵەکە بە تەواوی حەمام بوو. داوای لەوان کرد کە پەنجەرەکان دابخەن و سەرجەم ئامێرەکانی ساردکەرەوە و پانکەکان بکوژێننەوە. تەنیا چرکەساتێک دوای ئەوە، ئارەقە دەڕژا و پاڵێوراوان بەرگەیان نەدەگرت. بۆ ماوەی نیو سەعات دۆخەکە بەم شێوەیە مایەوە، هەرچەندە خوێندکارەکان داوای لێبوردنیان لە دادوەر کرد کە دەرجەیەک پانکە بکاتەوە بۆ ئەوەی هەواکە بگۆڕێت، بەڵام ئامادە نەبوو...!!
دوای تەواوبوونی ماوەی نیو سەعات، دادوەر بڕیاریدا ئامێری ساردکەرەوە پێبکەنەوە و پرسیاری لەوان کرد: ئایا دەتانەوێت هۆکاری ڕەفتارەکانی من بەم شێوەیە بزانن؟
ئەوانیش بە بەڵێ وەڵامیان دایەوە. ئهو ووتی:
ئێوە ئێستا وەک دادوەر مامەڵە دەکەن، وە بەرپرسیارێتی دەگرنە ئەستۆ، زۆربەتان لێکۆڵینەوە لە تاوانەکان دەکەن. لە ڕێگەی ئەم ڕەفتارەوە ویستم بزانن کە ئازادی و کەرامەتی مرۆڤ لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە و ڕۆژێک کە ئازادی لێسەندرێتەوە ناتوانرێت هاوتا بکرێت لەگەڵ هیچ شتێک، ئامۆژگاریتان دەکەم، کاتێک بڕیار دەدەیت تۆمەتبارێک دەستگیر بکەیت، ئەوە لەبیرت بێت پێش هەموو شتێک مرۆڤە و لەوانەیە چەوساوە بێت...!!!
شفتوا شلون يابه حرية الانسان وكرامته لا تقاس بشي، انتوا نصف ساعه ما تحملتوا الحر. فكيف بمن يدخل السجن ويكون بيها مدة طويله.
"ئەی دادوەران، مەبنە ئامرازی نادادپەروەری. هیچ شتێک لە نادادپەروەری خراپتر نییە"
وەرە ئەو دادوەرە لەگەڵ چلورەکانی لای خۆمان بەراورد بکە. بەداخەوە، زۆربەیان حیزبین بە ئیمتیاز پێش ئەوەی دادوەربن. ئەوەندەش بەسە بۆ ئەوەی لەقەبی دادوەریان لێوەرگرێتەوە (ئەگەر ڕاستت دەوێت). کە ئینتیمای سیاسیت هەبوو، کەواتە زۆر ئەستەم دادوەرێکی عادل دەرچی.