دابونەریتێکی سەیری سەدەی ناوەڕاست

لە سەدەکانی ناوەڕاستدا شارێک لە فەرەنسا هەبوو کە ژنان خووی سەیر و سەمەرەیان هەبوو. بەیانیان ژنەکان بڕێکی کەم ژەهریان دەخستە ناو ئەو نانی بەیانییەی کە بۆ هاوسەرەکانیان ئامادە دەکرد. دواتر کە ئێواران پیاوەکانیان دەگەڕانەوە ماڵەوە، دژە ژەهرەکەیان پێدەدرا.


بەم شێوەیە پێدانی ژەهرەکە زیانی بە هاوسەرەکانیان نەدەگەیاند و کاریگەری لەسەریان نەدەبوو. هۆکارێکی ورد بۆ ئەم داب و نەریتە هەبوو. ئەگەر دژە ژەهرەکە دوابکەوێت و مێردەکان بۆ ماوەیەکی زۆر لە شوێنێکی تر بمێننەوە، ئەوا تووشی نیشانەکانی وەک سکچوون، سەرئێشە، خەمۆکی، ڕشانەوە، ئازار، هەناسە تەنگی دەبن. بۆیە هاوسەرەکان هەر بەراکردن دەگەرانەوە ماڵەوە.


تا پیاوان زیاتر لەدەرەوەی ماڵەوە بان ، نەخۆشیەکەیان خراپتر دەبوو. وە لە کۆتاییدا کاتێک دواجار گەڕایەوە ماڵەوە، ژنەکەی بەبێ ئەوەی پیاوەکەی بزانێت دژە ژەهرەکەی پێدەدا. بەم شێوەیە لە ماوەی چەند خولەکێکدا یەکسەر باری دەروونی دەستی بە باشتربوون کرد.


هەموو ئەمانە وەک فێڵێک بوو ژنان بەکاریان دەهێنا بۆ ئەوەی ئەو بڕوایەی بەو پیاوەکان ببەخشێت کە دوور کەوتنەوە لە ماڵەوە دەبێتە هۆی ئازار و خەمۆکی. بۆیە پیاوەکان زیاتر وابەستەی ماڵ و ژنەکانیان دەبوون.





لەسەر زیرەکی ئافرەت