بەرێزان دەزانن دەوڵەمەندیم وەک پیزا خواردن دێتە پێش چاو؟
کاتێک کە برسی (واتە هەژاری)، یەکەم سیگۆشەی پیزا کە دەخۆی (واتە کە یەکەم داهاتت بەدەست دەکەویت) زۆر تام لە پیزاکە ( واتە پارەکە) دەکەیت. دووەم پارچە هەرخۆشە بەلام تامی یەکەمی نیە. کە دەگەیە دانەی پیش کۆتایی، (واتە ئەوکاتەی کە دەبیە ملیۆنیر) بۆت دەردەکەوێت کەوا تازە هەموو پیزای دنیات لۆ بهینن فشەیە. کە پیت نەخورێت چ دەکەی؟
ئەگەر هەموو هەولێر هی تۆ بێت، خۆ هەر لەیەک خانی دەبێت بژیت! ناکرێت لەیەک کاتدا لەهەموو خانیەکانی هەولێر بژیت. مەگەر جندوکە بی...هههه.. ئەگەر هەموو سەیارەکانی هەولێریش هی تۆ بیت، هەر دەبێت سواری یەک سەیارە بیت و ناکریت سواری هەموان بیت لەیەک کاتدا، مەگەر گرندایزەر بیت...هههههه
لۆیە، زۆربەی ئەوانەی کە دەوڵەمەندن لەمن تیدەگەن و دەزانن کەوا دەوڵەمەندی ئەوەندە خۆشە کە ژیانێکی باش و کەریمت لۆ دابین بکات. لەوە زیاتر رەقەمە و هیچ شتیکی ئەوتۆ لە هاوکیشەکە ناگۆرێت. مەگەر ئەجندای ئەوەت هەبی ببیە سیاسەتمەدار و بە پارەکەت زممەی خەڵک بکریت.
لە کۆتایدا، ئیشی چاکە بە پارەکە بکەیت باشترە. نەوەک ببیتە چیرۆکێک وەک چیرۆکی بێوەژنی ملیاردیرە چینیەکە و شۆفیرەکەی. کە ملیاردیر مرد، ژنی ملیاردیرەکە میردی بە شۆفێرەکەی خۆی کرد. کە لە شۆفیرەکەیان پرسی هەستت چۆنە، گۆتی وەلا زگم بە مێردی پێشووی ژنەکەم دەسوتێت، فەقیرەی ٣٠ ساڵ کاسبی لۆمن کرد پیرانەگەیشتم سوپاسی بکەم...ههههه
in Posts