دەتەوێت خۆت باشتر بناسی لەماوەی ٣٠ چرکە

دەتەوێت خۆت باشتر بناسی لەماوەی ٣٠ چرکە؟ ئەو تاقیکردنەوە بکە:

هەردووک دەستت درێژبکە بەڕاستی لەبەردەمی خۆت و دواتر دەبێت چاوت دابخەیت. وادابنی دەستێکت دەبدەبەیەکی هیلیۆمی لێبەستراوە بەرەو سەرەوەی رادەکێشێت. دەستەکەی ترت ستڵێکی پر ئاوی لێبەستراوە و بەرەوخوارەوەی رادەکێشێت و جوڵە بەهەردوو دەستت دەکەیت لە ماوەی ٣٠ چرکە یان کەمتر تا دەگەیە کۆتایی ٣٠ چرکەکە. با یەکێک چاودێری دەستەکانت بکات.
.
دەی دەست پێبکە!
*
*
*
*
*
*
*
*
*
*
*
*
*
*
*
*
سەیری ئەو تێکستەی خوارەوە نەکەی تکایە!
.
.
.
.
.
تەواو؟ 
.
.
.
.
.
.
.
.
ئەگەر ئەو دەستەی هیلیۆمی پێوەیە لەسەرێ بوو و ئەوەی کە سەتڵەئاوەکەی لێبەستراوە لە خوارێ بوو، تۆ کەسێکی هەستیاری، خاوەن خەیاڵێکی فراوان و غەریزەیەکی کە بە ئاسانی درک بەوەدەکات کە شتێک راستە بەبێ بونی مەرجی بەڵگە. زۆر بەئاسانیش دەچیە قوڵایی فیلم و کتێب.

ئەگەر هەردوودەستت لەهەمان ئاست بوون، ئەوە تۆ کەسێکی کە لۆژیک و شیکار بەکاردەهێنی لەژیانت و بەدوای وەهم داناچیت. زۆر زیاتر حەزت لە یاری و شیکارکردنی لوغزە لەوەی حەزت لەشتی خەیاڵی بێت. 

ئەگەر بەخۆشت نەوەستای و هەستای بەخوێندنەوەی دەرەنجامەکە پێش تاقیکردنەوەکە، تۆ کەسێکی بەگومانی لە زۆرشت. بەئاسانی متمانە بەخەڵک ناکەیت و بنیاتنانی متمانەت لەگەڵ خەڵک کاتێکی زۆرتری دەوێت.

تۆ کامیانی؟

بەسەرهاتێکی خۆشی خۆم