دەتەوێت هاورێکەت بناسی؟

من زۆر جار ئەو تاقیکردنەوە کۆمەڵایەتیانە بەکاردەینم لۆ ئەوەی بزانم ئەوەی لەگەڵمە مەیلی گەندەڵی هەیە یان نا (بەبێ ئەوەی هەر هەستیش پێبکات). پێم باشە ئەوەندەی کە لەیادمە بۆتان باسبکەم:

١- دیقەتی هاوڕێکەت بدە، ئەگەر هەڵسوکەوتی لە چیشتخانە لەگەل شاگردەکان خراپ بوو یاخود بە چاوێکی سووک سەیری کردن و مەکری لەسەر کردن، ئەوە نیشانەی ئەوەیە هەر کاتێک ئەو هاوڕێیە دەسەڵاتی هەبێت، زاڵم و خراپ دەبێت.

٢- دیقەتی هاوڕێکەت بدە، ئەگەر لە هۆتێل یان چێشتخانە بێت، شەکر یان شیری زیاترت خستە ناو چایەکەی لەوەی لە ماڵدا دەیکات، ئەوا کەرەستەکی خاوە بۆ گەندەڵی. 

٣- دیقەتی هاوڕێکەت بدە، ئەگەر زیاتر کلینکسی تەڕ، سابوون، یان بۆن، لە چێشتخانە یان شوێنێکی گشتی بەکار بهێنێت وەک لەوەی لە ماڵەوە بەکاری دەهێنێت، ئەوا لەگەڵ رەخسانی دەرفەتی گەندەڵی، دەیکات.

٤- دیقەتی هاوڕێکەت بدە، ئەگەر خواردنی زیاتری خوارد تەنها لەبەر ئەوەی کەسێکی تر/لایەنێکی تر پارەکە دەدات، ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئەگەر دەرفەتی خواردنی پارەی گشتی هەبوایە ئەوا دەستی لۆی دەبرد و دەیدزی.

٥- دیقەتی هاوڕێکەت بدە، ئەگەر لەکاتی سڕەگرتن لەسەر خەڵکی دیکە بازیدا، ئەوا ئەگەری سەرکەوتنی دەبێت لەسەر شانی کەسانی تر بۆ گەیشتن بە دەسەڵات.

٦- دیقەتی هاوڕێکەت بدە، ئەگەر پێی وابێت ئەوەی لە شەقام دەیدۆزێتەوە چ پارە بێت یان هەر شتێکی تر و بە مافی خۆی بزانی، ئەوا ئەکید دزیکردنی لۆ برەخسێت دەیکات.

٧- دیقەتی هاوڕێکەت بدە، ئەگەر (بەزۆری) گرنگی بە لەقەب و بەناوبانگی بدات نەک خودی کەسەکە، ئەوا ئەو ڕەگەزپەرستە و ئەگەری زۆرە یارمەتی خەڵک بدات تەنها بەهۆی ئەوەی خەڵکی ئەو شوینەن. لۆ نمونە، ئەگەر برادەرەکی کۆییم تەنها لەبەر ئەوەی کەسێکی تر کۆییە، ئەفزەلیەت بداتە کەسەکە، ئەوا جۆرێک لە ڕەگەزپەرستی تێدایە. 

٨- دیقەتی هاوڕێکەت بدە، ئەگەر سەرپێچی ڕێنماییەکانی هاتووچۆی کرد، وە هیچ بایەخێکی بە ترافیک لایت نەدا، ئەوا ئامادەیە بۆ هەموو سەرپێچییەک، تەنانەت ئەگەر لەسەر حسابی کەسانی بێتاوانیش بێت.

٩- دیقەتی هاوڕێکەت بدە، ئەگەر لەزۆر شوێن و لەسەیارە خۆی خستە پێشەوە و هەمیشە جێگای باشی بۆخۆی هەڵبژارد و گوێی بەتۆ نەدا، ئەوا ئەو کەسە ئەنانی و خۆپەرست و خەلک بەکەمزانە.

١٠- دیقەتی خۆشت بدە بێزەحمەت، ئەگەر سەیری ئەم پۆستەت کرد و دوودڵبووی لەوەی کە ئایا پێویستە باسی ئەو بابەتانە بکەین یان پشتگوێیان بخەین، ئەوا بەرژەوەندی تایبەتی خۆت دەخەیتە پێش دۆزینەوە و چارەسەرکردنی نەخۆشی و ناخۆشیەکانی کۆمەڵگە.

بۆیە: بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە مرۆڤەوە دەست پێدەکات، وە لەبیرت بێت کە ڕاستگۆیی ئەوەیە کە لە نێوان خۆت و خۆتدا ئەنجامی دەدەیت، نەک تەنها ئەو کارەی کە لەبەردەم خەڵکدا ئەنجامی دەدەیت. قەت لەبیرت نەچیت: بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە خۆتەوە دەست پێدەکات!

Learn more

Start writing here...

دوو خولەک لەمەوبەر کۆچی دوایم کرد
د.ئە.  ڕاستی دڵشاد