Cobra Effect لەسەر

نازانم کۆبرا ئیفێکتان بیستوە یاخود نا؟

 کاتێک ئینگلیزەکان هندستانیان داگیرکرد تووشی کێشەیەکی زۆر گەورە بوون لەبوونی ماری کۆبرا بە ڕیژەیەکی یەکجار زۆر. چەندین جار نیردراوەکانیان مانیان دەگرت نەدەچونە هیندستان لەبەر ترسناکی ئەو بابەتە. لەبەر ئەوە هەڵسان بە پیدانی پاداشت لەسەر هەر مارێک کە هیندیەکان دەیانکوشت. خەلکی هیندستانیش لەو سەردەمە هەژار و نەدار بوون، بۆ ئەوەی زۆرترین پاداشت بەدەست بهێنن، هەلسان بە بەخێوکردنی کۆبرا لەماڵەکانیان تاکو دواتر بیانکوژن و کۆبرا مردووەکان بە ئینگلیزەکان بفرۆشنەوە. کە ئینگلیزەکان بەو فێڵەیان زانی، ئەو پاداشتەیان راگرت. خەڵک لەرقی ئەوە هەموو کۆبراکانیان بەرەڵاکرد و پاداشت بوو بە لەعنەت لەسەر ئینگلیزەکان.


لەکوردستانیش، حکومەت ٣ ساڵ پێش ئیستا دەهۆلی ئاوەدانی و تەرەماشی دەکوتا. کابینە کابینەک بوو ئەو سەری دیار نەبی. ڕیژەیەکی یەکجار زۆر مۆڵەت بە کۆمپانیاکانی ئۆلیگارکەکان درا کە شوقە دروست بکەن. هەمووی لە خۆشی ئەو ئۆفەرە نایابانەی حکومەت راکەراکی کرینی شوقەی بوو. ئەورۆ عرض دەکرا سبەینی لەبازار نەدەما. دارستان بەدارستانی کۆنکریتی دەگۆت بالێک!  لۆ ١٠٠٠ قەیران رووی لەو کابینە نەکرد؟! یەکەم شت کە ئۆلیگارکەکان کردیان راگرتنی ئیش بوو لەزۆرێک لەو شوقانە. ئەوانیش، وەک هیندیەکان چۆن مارەکانیان بەرەڵاکرد، شوقەکانیان بەرەڵاکرد و و لەوناوە خاوەن شوقە نیە مارەکی کۆبرا پیوەی نەدابێت.




ئاگاداریەک بۆ سەرجەم دایکان و باوکان