لە کاتی شەڕی ناوخۆ لە لوبنان (١٩٧٥-١٩٩٠) پیاوێکی سواڵکەر لە هەندێک شەقامی بەیروتدا دەڕۆیشت، بە جل و بەرگیکی چەقەڵ و دەم و دەستیکی پیس و پێی ڕووت و سەرێکی قژن و سمێڵیکی دەسکەکەوەری شل و لە سەرووی ئەوەشەوە بێدەنگ بوو ( زۆر بێدەنگ) بوو. ئەو ( سواڵکەرە بێدەنگەکە) هیچی تری لەبەر نەبوو جگە لە پاڵتۆیەکی ڕەشی درێژی نەگبەت.. پیس دڕاو، لە هاوین و زستاندا لەبەر دەکرا.
وە هەندێک لە خەڵکی باشی بەیروت لەگەڵ سواڵکەرە بێدەنگەکە بە میهرەبانییەوە مامەڵەیان دەکرد. بەنەفسیەت بوو تا ڕادەیەکی زۆر. بۆیە ئەگەر کەسێک نانێکی پێدابا، ئەوا قبوڵی دەکرد بەڵام زیاتر نا. ئەگەر پارەی پێدابا، وەرینەدەگرت، و ئەگەر کەسێک جگەرەیەکی پێدا، وەریدەگرت، و ئەگەر پاکەتێکی (٢٠ جگەرە)ی پێدابا، قبوڵی نەدەکرد.
ناوێکی نەبوو کە پێی بناسرێت جگە لە: لاڵ.
شەڕی ناوخۆی دارمێنەر هێشتا لە ئارادا بوو و قسەکان لەسەر بارودۆخی لەشکرکێشی و هەواڵی خەڵک و بارودۆخیان بوو. سوپای ئیسرائیل هاتە ناو بەیروت لەسالی ١٩٨٢ و لە چەند میحوەرێکەوە هێرشی کردە سەر شارەکە و لە کاتی پێشکەوتنە خاوەکەیدا بەرخۆدانی توندی گەلی لوبنانی بەرەوڕوو بووەوە. بەڵام ئەو لە جیهانێکی تردا دەژیا.
وە لەبەر ئەوەی شەڕەکە لە ڕۆژی قیامەت دەچێت کەس بایەخی بە سواڵکەرە بێدەنگەکە نەدەدا و نەشدەکرا ئاگادار بکرێتەوە لە مەترسی هاتنی سوپای ئیسرائیل بۆ ئەو شەقامانە. ئەو لەو کوچە و کۆڵانانەی کە تێیدا دەسوڕایەوە لە بەیرووتی ڕۆژئاوا دەخەوت.
لەگەڵ چڕبوونەوەی دڕندەیی شەڕ و هاتنی پێشەنگەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ بەیرووتی ڕۆژئاوا، خەڵک لە 'سواڵکەرە داماو' بێهیوا بوون، بۆیە بە تەنیا جێیان هێشت و هەندێکیان لە گۆشەی ڕێگا و دەرگاکان وەستابوون لە بیناکان، چاودێری چارەنووسی خۆیان دەکرد.
سوپای ئیسرائیل پێشڕەوی کرد و لە (سواڵکەرە داماوەکە) نزیک بووەوە لە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی زرێپۆشی سەر بە ئەرکە تایبەتەکان و ٣ ئەفسەر کە یەکێکیان پلەی لیوا عەقید و دووانیان پلەی کاپتنیان هەبوو لەگەڵ پێنج سەرباز دابەزین و لە پشتیانەوە چەند سەربازێک بوون ئۆتۆمبێلی ئامێری قورس و پڕ لە سەرباز.
ئەو گروپەی لە سواڵکەرە بێدەنگەکە نزیک بوونەتەوە، تفەنگەکانیان پڕ بوو لە فیشەک، و پەنجەکانیان لەسەر پەلاپیتکەی چەکەکان، لە کاتێکدا زۆر بە وریاییەوە سەیریان دەکرد.
کەش و هەوا ترسناک بوو، پڕ بوو لە تیرۆر، شوێنەکە پڕ بوو لە تەرمی مردوو و کوشتن و بۆنی خوێن و دوکەڵی باروت کە لە هەموو شوێنێکەوە دەهاتە دەرەوە.
هەموویان لە (سواڵکەرە بێدەنگەکەوە) هاتنە پێشەوە، ئەویش لەسەر زەوی پاڵکەوتبوو، بێباکانە لە هەموو ئەو شتانەی لە دەوروبەریدا دەگوزەرا، وەک ئەوەی گوێ لە سەمفۆنیای بیتهۆڤن بگرێت (چارەنووس لە دەرگا دەدات).
کاتێک دوو هەنگاو لێی دوورکەوتنەوە، ڕاست وەستا و سەری بەرەو سەرەوە بەرزکردەوە، وەک ئەوەی بە خۆشی پێشوازی لە مردن بکات، لیوای ئیسرائیل دەستی بەرەو سەری بەرزکردەوە و سڵاوی لە سواڵکەرە لاڵەکە کرد و بە زمانی عیبری وتی:
بەناوی هێزی بەرگری ئیسرائیلەوە سڵاوتان لێدەکەم کۆلۆنێل وە سوپاس بۆ خۆبەخشیتان بۆ خزمەتکردنی ئیسرائیل، ئەگەر تۆ نەبوایە نەدەچووینە بەیروت!
ڕۆژنامەی ئەلشاهیدی کوەیتی
in Posts