چیرۆکی زانای بەناوبانگی بیرکاری: لێڤ سێمیۆنۆڤیچ پۆنتریاژین

لێڤ لە بنەماڵەیەکی چینی مام ناوەند لەساڵی ١٩٠٨ لە مۆسکۆ لەدایک بوو. وەک هەر قوتابیەکی نۆرمال هیچ شتێکی تێدا دەرنەدەکەوت کە ئاماژە بە ئەوە بکات کە ئەو دەبیتە یەکێک لە بلیمەتترین زانای بیرکاری. لەساڵی ١٩٢٠ و لەتەمەنی ١٤ ساڵی لیڤ پرەمیزێکی ئامادەکردنی قاوەی لەدەست دەتەقیتەوە و بەهۆی ئەوەوە چاوەکانی لەدەست دەدات.

هەفتەیەک تێپەڕیبوو، دوو،... لێڤ تەلەفۆنی نەبوو، هاوپۆلەکانیش لەسەر ئامۆژگاری مامۆستا بڕیاریان دا بچنە ماڵەکەی. دایکی لێڤ دەرگاکەی کردەوە. دەموچاوی خەمۆکی دەرکەوت. هاورێکانی سڵاویان کرد و پرسیاریان کرد:

بۆچی لێڤ نایەتە قوتابخانە؟

دایکی وەڵامی دایەوە:

چیتر لەگەڵتان ناخوێنێت. نەشتەرگەری بۆ کراوە. بە باشی نابینێت. لێڤ ناتوانێت بە تەنیا بڕوات.

هاورێکانی بێدەنگ بوون، سەیری یەکتریان کرد، پاشان یەکێکیان پێشنیاری کرد: بە نۆرە بیبەن بۆ قوتابخانە وە بیهێننەوە ماڵەوە.

دایکەکە فرمێسکی لە چاوەکانیدا بوو. هاوڕێکانی بردە ژوورەوە. دوای ماوەیەک، لێڤ بە دەست لێدان لە دیوار و چاوبەستراوییەوە هاتە دەرەوە. هاورێکانی شۆک بوون. ئەوان لە بەدبەختی لێڤ تێگەیشتن.

هەر کە لێڤ وتی: سڵاو، هەموویان دەستیان بە قسەکرد:

یەکیان ووتی سبەی هەڵتدەگرم و بە پێ دەتبەم بۆ قوتابخانە، ئەوەی تریان باسی جەبری کرد لۆی ئەوەی سێیەمیش باسی میژوو.

لێڤ نەیدەزانی گوێ لە کێ بگرێت، و تەنها سەری لە سەرسورمان دەلەقاند. دیسان فرمێسک لە دەموچاوی دایکەکە هاتە خوارێ.

دوای ڕۆشتنیان هاورێکانی پلانێکیان دانا: کامیان ببتە عایدی کام بابەت، کێ لەگەڵ لێڤ بە پێ بڕوات و کێ بیبات بۆ قوتابخانە.

سەرەرای کۆرەواری دایکی لە بیرکاری و بابەتەکانی تر، بەڵام خۆی ناچارکرد کەوا رۆژانە سەعی بە کورەکەی بکات و چیرۆکەکانی لۆ بخونتەوە.

لە قوتابخانە ئەو هاورێیەی لەگەڵ لێڤ مێزێکی هاوبەشی هەبوو، رۆژانە بە هێمنی پێی دەگوت کە مامۆستا چ لەسەر تەختە ڕەشەکە دەنوسێت. چۆن پۆلەکە دەوەستا کاتێک لێڤ وەڵامی ڕاستی دەدایەوە! هاوڕێکانی و هەموو کەسێکی تر چۆن دڵخۆش دەبوون.

لێڤ بە باشی دەیخوێند وە زۆریش حەزی لە مۆسیقای کلاسیک بوو، هاوپۆلەکانی لەگەڵیدا دەچوونە کۆنسێرتەکان. هەتا لێڤ بە پلەی یەکەم دەرچوو، هەر هاوڕێکانی بوون کە بوون بە چاوی.

دوای خوێندنی ئامادەیی، لێڤ بەردەوام بوو لە خوێندن و لەساڵی ١٩٢٥ لە یەکێک لە باشترین زانکۆکانی ڕوسیا وەردەگیرێت.لە ساڵی ١٩٣٤ لێڤ سەرنجی نێودەوڵەتی بەدەستهێنا بە چارەسەری بەشێک لە کۆمەڵە کێشە بەناوبانگەکەی دەیڤید هیلبێرت کە لە ٢٣ کێشە پێکهاتبوو، وە لە ساڵی ١٩٠٠ەوە تەحەدای زانایانی بیرکاری کردبوو. لێڤ لەلایەن حکومەتی سۆڤیەت و چەندین ئەکادیمیای زانستیەوە ڕێزلێنانی لێنرا. لێڤی کوێر نەوەستا هەتا لە کۆتاییدا بوو بە زانایەکی بیرکاری بەناوبانگی جیهان و بەردەوام بوو لە کارەکانی هەتا لە ساڵی ١٩٨٨ کۆچی دوایی کرد.

ئەوەی خوارەوە کورتە فیلمی بەسەرهاتی لێڤە بەزمانی ڕوسی!

لەسەر پەیوەندی زانکۆکانی هەولێر بە پیسی ژینگەکەی