ئەو پیاوەی کەوا بەتەنها دامەزراوەیەکی خێرخوازی و مەدەنی یەکگرتوو بوو. میدیا نەیدەناسی و سیاسەتیشی نەدەزانی.
ئەزموونی ئەندازیار سەڵاح بە بەشداری نۆ گەنج دەستی پێکرد کە لە سەردەمی وەرگرتنی سەربازی لە سوپادا یەکتریان بینی و لە ساڵی ١٩٧٤ی زایینی ڕێککەوتن لەسەر دامەزراندنی کێڵگەیەکی پەلەوەر لە دوای کۆتایی هاتنی ماوەی سەربازبوونیان بە تێچووی ٢ هەزار پاوەندی میصری.
لە کاتی نووسینی گرێبەستی کۆمپانیاکەدا بڕیاریان دا ١٠% ی قازانجەکە تەرخان بکەن بۆ ئەوەی لە کاری خێرخوازیدا خەرج بکرێت و ناویان لێنا "پشکی گەورەترین هاوبەش". وە کاتێک داهاتی قازانجەکەیان زۆر گەورە و زیاتر بوو لەوەی چاوەڕێیان دەکرد، بڕیاریان دا لە خولی داهاتوودا ڕێژەی "پشکی هاوبەشی گەورە" بۆ ٢٠%ی قازانجەکە زیاد بکەن. دوای قازانجی زیاتر بڕیاریاندا ڕێژەی "بەشی هاوبەشی گەورە" بۆ ٣٠% زیاد بکەن. هۆکارەکانی قازانجەکە بەرهەمهێنانی گەورە لە خولی داهاتوودا دووبارە بووەوە، بە هەمان شیوە ڕێژەکەیان بەرزکردەوە بۆ 40%، و بەم شێوەیە زیادبوونەکە بەردەوام بوو تا بوو بە 100% لە کۆی گشتی ١٠ جووتیاردا.
کارەکانی ئەندازیار سەلاح و گروپەکەی:
دروستکردنی یەکەم وێستگەو هێلی شەمەندەفەر بۆ گوندەکەی خۆی
بۆ یەکەمجار لە مێژووی میسردا لە گوندێکی بچووکدا کۆلیژی دروست کرد، کۆلێژەکەش بووە بە دوو کۆلیژ و سێ و چوار کۆلیژ هەتا بوو بە زانکۆ.
داخیلی خوێندکاری کچی دروستکرد بۆ ئەوەی ٦٠٠ قوتابی لەخۆ بگرێت.
وە داخیلیەکی خوێندکاری کوریشی کە 1000 قوتابی لە گوندەکەدا لەخۆبگریت، دروستکرد.
وێستگەی شەمەندەفەر بە زانکۆ و بەستەوە بۆ ئەوەی هەر خوێندکارێکی کۆلێژ بلیتی بێبەرامبەری هەبیت و بە سواری شەمەندەفەرەکە بچێتە شار و بگەریتەوە.
ماڵێکی لە پارە بۆ موسڵمانان (خەزێنەی موسولمانان) دروستکرد لە هەر گوندێک سەردانی دەکرد و هەرگیز بەجێی نەدەهێشت هەتا تەواو داینەمەزراندبا، ئیتر یەک کەسی هەژار لەو گوندانە نەما.
هەژاران و بێوەژنەکان و گەنجە بێکارەکانی تر هاوکاریان دەکرا بۆ دروستکردنی پرۆژەیەک کە لە هەژاری رزگاریان بکات..
سەوزەوات هەناردەی وڵاتانی دراوسێ دەکرد، لەو ڕۆژەی بەرهەمەکە کۆدەکرێتەوە، کیسەیەک سەوزەوات بۆ هەموو خەڵکی شارۆچکەکە دروست دەکرد وەک دیاری بۆیان و بۆ منداڵەکانیان.
سەجەم کچە هەتیوەکانی بۆ هاوسەرگیری ئامادە دەکرد.
لە کۆتاییدا ڕێککەوتنی دەکرد کە هەموو پڕۆژەکە بۆ خودایە. ئەو ئەندازیارە میهرەبانە هەمیشە دەیگۆت من مووچە لەخودای خۆم وەردەگرم.
لە ساڵی ٢٠١٦ و لەتەمەنی ٧٠ ساڵی کۆچی دوایی کرد، زیاتر لە نیو ملیۆن کەس بەشداریان لە پرسەکەیدا کرد کە بەیەکیک لە گەورەترین پرسەکانی میژوی مصر دادەنرێت.
سایزی پێلاوی ئەو کەڵە پیاوە ٤٢ بوو. بەڵام ٤٣ یان ٤٤ی لەپێ دەکرد. دەزانن بۆ؟ هەتا دوای ئەوەی کە لەبن پێی دەسوا بە ئاسانی بیانکات بە نەعل و ئەو پارەی لە گۆرینی پێلاو سەرف دەکرێت بگەریتەوە و بیکاتە خێر.
in Posts