چیرۆکی ترەیسی هال

چیرۆکی "ترەیسی هال" ئەو زانایە کیمیایەی کە ئەڵماسی پیشەسازی دروستکرد و کۆمپانیاکەی $١٠ دۆلاری وەک پاداشت پێدا..

کێ لە ئیمە زنجیرەی "Breaking Bad" ی نەبینیەوە؟ بەڕای زۆرێک لە خەڵک، چیرۆکی ئەو زنجیرەیە لە چیرۆکی ترەیسی هالی راستەقینە وەرگیراوە. کاک ترەیسی داماو، کوڕە جوتیاری لەدایک بوی ساڵی ١٩١٩ لە ویلایەتی یوتاه ی ئەمریکی، بەهەرچۆنێک بێت، لەبەرئەوەی خەونی منداڵی ئەوەبووە ببێت بەزانای کیمیا، خۆی دەگەیەنێتە زانکۆ و راناوەستێ هەتا دکتۆراش تەواودەکات.

ئەوجا بریاردەدات کەخەونەکەی بهێنێتە دی و بەرەو نیویۆرک بەریدەکەویت. لەوێ لە کۆمپانیای " General Electric" وەردەگیریت و لەگەل تیمەکی دادەنێن کە وەزیفەی دروستکردنی ئەڵماسی دەستکردە. ئەو تیمە بۆماوەی ٤ ساڵ هەتا ١٩٥٤ تەجروبە لەسەر تەجروبە دەکەن و هەر فەشەل دەهێنین. هەتا کاک دکتۆر ترەیسی بیرۆکەیەکی لۆ دیت و خیرا پرۆپۆزال دەنوسی و دەیداتە مودیرەکەی بەناوی شتوتز.

کاک شتوتز قەشمەری پیدەکات. هەر ئەو کاک شتوتزەش بوو کە تەمویلی ئەو جیهازە فاشلەی کردبوو بە ١٢٥٠٠٠ دۆلار. دەزانن جیهازەکەی دکتۆر ترەیسی کەمتر لە ١٠٠٠ دۆلاری تیدەچوو؟!! کەچی شتوتزی قەبیح و توڕەهات تەمویلی ئەو پرۆژەی نەکرد.

ترەیسی بریاردەدات لەسەر گیرفانی خۆی ئەو جهازەی دروستبکات و بەفیعلی دروستیشی کرد. تەجروبەی کرد و باشترین جۆری ئەلماسی دەستکرد بەرهەم هینا. یەکسەر غاریدا لۆ ئەوەی بەمودیرەکەی برێت کە چی کردیە و چی بەدەست هینایە. یەکەمجار هەموان گالتەیان پێکرد، چۆن کیمیایەک دەتوانێت ئیشی چەندین ئەندازیاری میکانیکی حەیا ببات. کە ترەیسی ئیشەکەی لەپێش چاوی هەموان کرد، هەموان بینیان کە ڕاستە، هەر واو واویان لۆکرد.

ترەیسی فەقیر لەدلی خۆیدا دەیگۆت تەواو گەیشتمە ئامانجی خۆم. شتوتز بریاریدا پاداشتی بکات. پاداشت هات و زەرفی کردەوە وەیزانی چەکی پارەیە. کە دیتی، تەنها ١٠ دۆلاری تیدابوو..ههههه.

ترەیسی ئیستیقالەی داو ٧ بەردی لەدوای ئەو شەریکەی هاویشت. هەر بەشەرەشەق شەریکەکی لۆخۆی دانا و ناوی لێنا "MegaDiamond". بەماوەیەکی کورت بوە یەکێک لە عملاقەکانی دنیای پیشەسازی ئەلماسی دەستکرد. لەساڵی ١٩٦٦ بە ١٢ ملیۆن دۆلار دەیفرۆشێت. ساڵی ٢٠٠٨ ترەیسی دەمرێت و کۆمپانیاکە ئیستاش هەرمایە و شلەمبێرگەری ئەمریکی خاوەنداریەتی دەکات. هەزار رەحمەت لەگۆری دکتۆر ترەیسی و ئەوەندەش نەعلەتە لە گۆڕی هەموو شتوتزانەی کە رێگرن لەدەرکەوتن و سەرکەوتنی بەهرەدارەکان.

Learn more


لەسەر پاسەوانی مەسینەکان
د. ئە. ڕاستی دلشاد علی