شوفێری پاسێکی فەرەنسی وەک هەموو رۆژەکان دەچووەسەرکارەکەی و کەس گلەیی لێ نەبوو. بەڵام رۆژێکیان کەوتە گیانی سەرجەم سەرنشینەکانی و قۆلی یەک یەکیانی گرتن و هەموویانی لەپاسەکەی دەرکردن و بەزۆر دایبەزاندن.
لەوانەیە بپرسی چ وای لەو شۆفێرە کرد کەئەوها بێزاربێت و ئەوکارە ئەنجام بدات. هۆکاری کارەکەی ئەو برادەرەی خوارەوەیە. کاتێک کەشۆفێرەکە لەوێستگەیەک لە وێستگەکانی راوەستان پاسەکەی راگرت، تەنها فرانسوا لێبێری کەمئەندام چاوەڕێی دەکرد، بەلام یەک کەس لە سەرنشینەکان دانەبەزی یارمەتی فرانسوا بدات بێتە ناو پاسەکە.
بەڕای من شۆفێرەکە کارێکی زۆرباشی کرد هەرچەندە سەرپێچی تعلیماتەکانی ئیشەکەی کرد. بەرای ئێوەش ئەوها نیە؟
in Posts